خۆراسانی باکوور؛ ئاریا نوورانی، مامۆستای کورد، سزای ١٤ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

ئاریا نوورانی، هاووڵاتیی کورد، مامۆستای وەزارەتی پەروەردە و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شاری مانە و سەملەقان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای ١٤ مانگ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئاریا نوورانی بەم دواییانە لەلایەن دەزگا دادوەرییەکانی پارێزگای خۆراسانی باکوور سزای ١٤ مانگ زیندانیی تەعزیریی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ئەو ئاگادارینامەیەی کە دەرچووە، هیچ زانیارییەک لەسەر بەڵگەنامەکانی دۆسیەکە، ناونیشانی تۆمەتەکانی دژی و هۆکارەکانی دەرکردنی ئەم سزایە نەخراوەتە ڕوو و تەنیا سزادانی بە زیندانیکردن لەو ئاگادارینامەیەدا ئاماژەی پێکراوە.

ئاریا نوورانی لە کاتی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا لەلایەن هێزەکانی ڕژێم لە پارێزگای خۆراسانی باکوور دەستبەسەرکرا. ناوبراو دوای دوو هەفتە لە دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکاندا، بە دانانی بارمتەیەکی قورس بە کاتی و تا کۆتایی هاتنی دادگاییکردن ئازاد کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە پێش دەستبەسەرکردنی، وەک مامۆستای فەرمی قۆناغی سەرەتایی لە وەزارەتی پەروەردەی شاری مانە و سەملەقان خەریکی کارکردن بوو.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ گواستنەوەی سێ هاووڵاتی بۆ زیندان و دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەنی بۆ ئازادکردنی کاتیی

س ژوئن 30 , 2026
مەنسوور قادرزادە، یووسف ئەمینی و عەلی شوکری، سێ هاووڵاتی و چالاکوانی کولتووریی خەڵکی بۆکان، دوای زیاتر لە دوو هەفتە دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکاندا، بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گوازرانەوە. بۆ ئازادکردنی کاتیی هەرکام لەم هاووڵاتییانە، بارمتەیەک بە بڕی دوو ملیار تمەن دیاری کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی […]

بابەتی پەیوەندیدار