دلسۆز میری، خوێندکاری خەڵکی گوندی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٢، دلسۆز میری، خوێندکاری خەڵکی گوندی تەنگیسەر و دانیشتووی شاری سنە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا و دوای چەند کاتژمێرێک ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ١٤٠٢، دۆڵسۆز میری لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا.
دلسوز میری پێشتر لە ساڵی ١٤٠٠ لەلایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری بانگهێشتکردنەکە و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.