کاوان ڕەزایی، لاوێکی تەمەن ١٥ ساڵ خەڵکی شاری سنە، پاش ٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، بە دانانی بارمتەی دوو میلیارد تمەن، لە ناوەندی چاکسازیی ئەم شارە ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لاوێکی تەمەن پانزە ساڵانی خەڵکی شاری سنە بە ناوی کاوان ڕەزایی پاش شەش ڕۆژ دەستبەسەرکردنی لە ناوەندی چاکسازی ئەم شارە ئازاد کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کاوان ڕەزایی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە ژووری تاکەکەسیدا ڕاگیرابوو. دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندی چاکسازیی سنە، پاش دانانی بارمتەی دوو ملیار تمەن ئازاد کرا. هەروەها بەهۆی چالاکییە سیاسییەکانی ئەندامانی بنەماڵەکەی لە دەرەوەی وڵات فشاری زۆری لەسەر بووە.
کاوان ڕەزایی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٢ لە ماڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە، لە ئارادا نییە.