دانیشتنی دادگا بۆ پێداچوونەوە بە تۆمەتەکانی پوریا جەواهیری، کرێکاری ٣٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری کامێران، کە تۆمەتبارە بە “محارەبە”، لە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لەلایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سنە بەڕێوە دەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مستەفا ئەحمەدیان، پارێزەری پوریا جەواهیری لەم پێوەندیەدا ڕایگەیاندووە: “بڕیارە دانیشتنی پوریا جەواهیری بە تۆمەتی “محاربە” لە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی لە لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی سنە دیاریکراوە. هەموو ناڕەزایەتییەکان پەیوەستن بە مادەکانی ٣٧٨ و ٣٨٨، یاسای پرۆسەی تاوانەکان بە پشتبەستن بە یاداشتنامەی مادەی ٢٩٧ ڕاگەیاندراوە و هەروەها ناڕەزایەتیم بەرامبەر بە فەرمانی دەستبەسەرکردن دەربڕیوە.
لە مانگی خەرمانانی ١٤٠٢ پوریا جەواهیری دانیشتووی کامێران و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ساڵی ١٤٠١ لە زیندانی کامێرانەوە بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە.