بانە؛ برینداربوونی کرێکارێک بەهۆی نەبوونی سەلامەتی لە شوێنی کار

بەهۆی نەبوونی سەلامەتی ژینگەیی و نەگونجاوی بارودۆخی کارکردن، خالید عوسمانی کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری بانە بە هۆی کەوتنەخوارەوەی لە باڵەخانە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی ژینگە و بارودۆخی نەشیاوی کارکردن، خالید عوسمانی، کرێکاری بیناسازی تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی شاری بانە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی لە بیناکە بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته خالید عوسمانی لە کاتی کارکردن لەسەر بیناکه له بەرزاییەوه دەکەوێتە خوارەوە و تووشی شکان لە دوو بەشی مەچەکی دەستی و هەروەها شکانی یەکێک له بڕبڕەکانی پشتی بووە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم کرێکارە بیناسازییە بریندارە لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تەورێز خەوێندراوە.

خالد عوسمانی کرێکاری بیناسازی و ئەندامی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی شاری بانەیە.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

سەقز؛ برینداربوونی لانیکەم ٥ کۆڵبەر بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی و دەستبەسەرکردنی ١٠ کۆڵبەری دیکەش

ش نوامبر 4 , 2023
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری بەستام، لانیکەم ٥ کۆلبەری خەڵکی سەقز لە سەر و دەموچاو و دەست و قاچیان بە سەختی بریندار بوون و ١٠ کۆلبەری دیکەش دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ڕەبەری ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووری “بەستام” […]

You May Like