لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆ و ڕاودوونانی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵی بانە دوو کۆڵبەری دیکە برینداربوون.
بە پێێ ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز،شەوی شەممە١١ی سەرماوەزی ١٤٠٢،دوو کۆڵبەری خەڵکی کرماشان و سنە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری هەنگەژاڵکی بانە برینداربوون.
ناسناوی کۆڵبەرەکان پەرویز(ناسناو نادیار) خەڵکی کرماشان و حسام فاتێحی خەڵکی ئاوایی کەرجۆ سەر بە سنە یە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە،پەرویز لاقی بە فیشەکی ساچمەئی و حسام لە کاتی هەڵهاتن لە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی دەستی بریندار بوە.
بە پشتبەستن بەو ئامارەی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراوە، لە ١ی ڕەزبەر تا ١ ی سەرماوەزی ١٤٠٢، بەگشتی ١٥٤ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی، لێدان و ئازاردان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژێم و کەوتنە سەر مین. کوژراو و بریندار بوون.
لەم ژمارەیە بەگشتی ٩ کۆڵبەر کوژراون و ١٤٥ کۆڵبەر برینداربوون. لە کۆی گشتی ١٥٤ کۆڵبەر کە کوژراون و برینداربوون، ١٤١ حاڵەت (٩٢%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.