نەوسوود: برینداربوونی سێ کۆڵبەر بەهۆی کەمین و ڕاوەدوونانی هێزەکانی هەنگی مەرزی

سێ کۆڵبەر بەهۆی کەمین و ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، شەوانی ٢٢ و ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەر بەدوای کەوتنەوە کەمین و ڕاوەدوونانیان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری نەوسوود، قاچیان بە سەختی بریندار بوو.

ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە، «حەسەن ڕاستگۆ» تەمەن ٣٠ ساڵ، «خەلیل شەوگەڕ» تەمەن ٣٥ ساڵ و «شێخە» تەمەن ٤٢ ساڵ کە هەر سێکیان خەڵکی سەردەشتن، ڕاگەیەندراوە.

شایانی باسە، گروپێکی دیکەی کۆڵبەران لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە بە قۆناخە تفەنگ لێیان دراوە و بریندار بوون کە تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، ناسنامەیان لەبەر دەست دا نییە.

بەپێی ئەو ئامارانەی ٢٠٢٣ لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ٢٩٩ کۆڵبەر لە سنورەکان و ڕێگای نێوان ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆکاری وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێم، هەرەسی ڕەنوو، بەستەڵەک، کەوتنە سەر مین، کەوتنە خوار لە شاخ، بەرزایی و حاڵەتی دیکە کوژران و بریندار بوون. لەم ژمارەیە ٣٢ کۆڵبەر (١١%) کوژران و ٢٦٧ کۆڵبەر (٨٩%) بریندار بوون. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٢٦١ حاڵەت (٨٧%) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان بووە. بە گشتی ٢٩٩ کۆڵبەر کە کوژران و بریندار بوون، ٣٠ لەوانە منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

کۆڵبەرنیوز

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *

Next Post

لە یادی کارەساتی کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و گیانبه‌ختکردنی پێشمەرگەکانی گوردانی شوان

ش مارس 16 , 2024
کۆتا ڕۆژەکانی زستان و سەروبەندی وەرزی بەهار، وەبیرهێنەرەوەی خەسارێکی گەورە و کارەساتێکی ئینسانییە. ٣٦ ساڵ لەمەوبەر ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەشەممە، لە کاتژمێر ١١:٣٥ خولەکی سەرلەبەیانی و لە دۆخێکدا کە شەڕی کۆنەپەرستانەی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە کۆتاییەکانی خۆی نزیک دەبووەوە، چەند فڕۆکەیەکی بۆمب هاوێژی ڕژیمی بەعسی عێراق بەسەر ئاسمانی […]

You May Like