سنە؛ گیانلەدەستدانی “رێبوار ڕەشیدی” کاسبکاری بریندار بەهۆی سەختی برینەکانیەوە

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ “ڕێبوار ڕەشیدی” ئەو کاسبکارەی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری بانە بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکانی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “ڕێبوار ڕەشیدی” لە حاڵێکدا کە ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکانیەوە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە گیانی لەدەستدا و ماوەی ٢ هەفتە پێش ئێستا لە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لە هێڵی سنووری بانە لە “لاق و پشت”ی کرایە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و بەهۆی سەختی برینەکەی لاقی لەدەستدا و هەروەها چوبووە حاڵەتی کۆماوە.

“ڕێبوار ڕەشیدی” کاسبکاری خەڵکی شاری بانە و خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵی بچووک بوو.

بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ زاینی، بە گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم، ڕنو و سەرمابردووی، کەوتنەسەر مین, کەوتنە خوارەوە لە شاخ و بەرزییەکان و حاڵەتەکانی تر کوژراون و برینداربوون. لەم ژمارەیە، بەگشتی ٣٤ کۆڵبەر واتا (١٣٪) کوژراون و ٢٣٦ کۆڵبەر واتا (٨٧٪) برینداربوون.
لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون، بە گشتی ٢٢٢ حاڵەت واتا (٨٢٪) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ یان لێدان و ئەشکەنجەی هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە بووە.
هەروەها لە کۆی گشتی ٢٧٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ لە سنووری کوردستان کوژراون و برینداربوون، ٢٠ کەسیان منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵن.

ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵ ٢٠٢٤ زاینی، بە بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ زاینی، ئێمە شایەتی بەرزبوونەی ٢١٨٪ ڕێژەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران لە هێڵی سنوورری کوردستان بووین.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

پەروەندەسازی لە دژی ژنانی گیلان، نابێتە هۆی وازهێنان لە بەدواداچوونی ئامانجەکانیان

د جولای 22 , 2024
دوابەدوای کۆتایی هاتنی گاڵتەجاڕی بەناو هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی سەرۆک کۆماری نوێ، گوشارەکان بۆ سەر هەڵسووڕاوانی مەدەنی و بەتایبەت هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی ژنان زیادی کردووە. کۆماری ئیسلامی کە لەلایەن “بزووتنەوەی بایکۆتی هەڵبژاردن“ەوە گورزێکی قورسی بەرکەوتووە و مەترسی تەقینەوەی ڕق و توڕەیی جەماوەر، بە ئەگەرێکی جیددی و نزیک دەبینێت، بە مەبەستی چاوترسێن کردنی کۆمەڵگا و […]

You May Like