سیاوەش سوڵتانی، کوڕی کوبرا شێخە لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێشبەیانی سێشەممە ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣، سیاوەش سوڵتانی هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد و کوڕی کوبرا شێخە لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی مهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنیەکان کاتژمێر ٣ی پێش بەیانی هێرشیان کردە ماڵی ناوبراو و دەستبەسەرکرا.
کوبرا شێخە، ٥٩ ساڵان و هاووڵاتی خەڵکی شاری مهاباد لە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١، لە ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان و پاش ڕێوڕەسمی ناشتنی ئیسماعیل مەولوودی یەکێک لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکان کوژرا.