عەبدوڵا شەریفزادە، هاوڵاتی سەقز بۆ بەندکردنی دەستگیرکرا و بۆ گرتوخانەی سەقز گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز یەکشەمە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣ عەبدوڵا شەریفزادە، هاوڵاتی سەقز بۆ بەندکردنی دەستگیرکرا و بۆ گرتوخانەی سەقز گواسترایەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە عەبدوڵا شەریفزادە، پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی سەقز بەسەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بەتۆمەتی دروشم دژی ڕژیم بەبەرژەوەندی پارتێکی ئۆپۆزسیۆن، بە ١٠ مانگ بەندکردن سزادرابوو. ناوبراو شاخەوانی شاری سەقز پێشتر دەستگیرکرابوو و مامەڵەی یاسایی هەبووە.