سنە؛ بانگهێشتی ٢ چالاکی کرێکاری و مەدەنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

پەیام فەتحی، چالاکی کرێکاری و جەمال ئەسەدی، چالاکی ژینگە خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٣٠ی ڕەزبەری ١٤٠٣ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە پەیام فەتحی، چالاکی کرێکاری و جەمال ئەسەدی چالاکی ژینگە خەڵکی سنە بانگهێشتکرد.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراوان چەندین کاتژمێر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەبارەی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ڕۆژی جیهانی ژن، پشتگیری لە چالاکی کرێکاری بەندکراو شەریفە محەمەدی، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی چالاکی کرێکاری موزەفەر ساڵح نیا، هەوڵدان بۆ سازکردنی کۆمەڵە بۆ ڕێکخستنی ناڕەزایەتیەکان، لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا و دواتر ئازادکرا.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تورکیە؛ دەستگیری و مەترسی گەڕاندنەوەی پەریا خاکی بۆ ئێران

د اکتبر 21 , 2024
پەریا خاکی، پەنابەری کورد لەلایەن پۆلیسی تورکیە لە قەرەقولی ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا و مەترسی گەڕاندنەوەی بۆ ئێران هەیە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز هەینی ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣ پۆلیسی تورکیە لە ناوچەی قەرەقولی ئەستەنبوڵ پەریا خاکی، پەنابەر و یاریزانی ٢٨ ساڵان خەڵکی سنە دەستگیرکرد و ئێستا مەترسی گەڕاندنەوەی بۆ ئێران هەیە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

You May Like