سزای بەندکردنی کامیار فکور، چالاکی کرێکاری بۆ ڕای باز گۆڕا. ناوبراو پاشماوەی ماوەی سزاکەی لە دەرەوەی زیندانی ئێڤین بەسەردەبات.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سزای بەندکردنی کامیار فکور بۆ ڕای باز گۆڕا. مازیار فکور، برای کامیار فکور لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە ئەم چالاکەی کرێکاری دوێنێ لە زیندانی ئێڤین ئازادکراوە. ناوبراو پاشماوەی سزاکەی لە دەرەوەی زیندان بەسەردەبات.
کامیار فکور، پێشتر لە ٨ی گوڵانی ١٤٠٢ لە ڕۆژی جیهانی کرێکاردا لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی سەندیکایی و کرێکاری لەلایەن هێزەکانی ڕژیم لە ماڵی محەمەد حەبیبی، چالاکی سەندیکای مامۆستایان، دەستگیرکران و بۆ زیندانی ئێڤین گواسترابوونەوە.
ئەم چالاکەی کرێکاری پێشتر لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بەتۆمەتی دروشم دژی ڕژیم، بە ساڵێک بەندکردن سزادرابوو. ئەم سزایە لەلایەن لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای تاران کەمبۆوە و ناوبراو بە ٨ مانگ بەندکردن سزادرابوو.
لەلایەکی دیکەوە، لە کۆتایی گەلاوێژی ١٤٠٢ بڕیاری هەڵپەسێردراوی سزای ٢ ساڵ بەندکردنی ناوبراو بەتۆمەتی تێکدانی هزری گشتی، لە بەڵگەی ساڵی ١٤٠١ دەرکراوە و لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران جێبەجێکراوە.
کامیار فکور، چالاکی کرێکاری پێشتر بەهۆی چالاکیەکانی دەستگیرکراوە و بەندکراوە.