بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە شارەکان و گوندەکانی کوردستان بەردەوامە و لە هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم ٢٠ هاوڵاتی دەستبەسەرکراون. بەیانی دووشەممە ١٧ سەرماوەز، دوو هاوڵاتی دیکە لە بۆکان بەبێ بڕیاری دادوەر دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی دووشەممە ٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دوو هاوڵاتی بە ناوانی «کاوە کولە و قادر کولە» خەڵکی گوندی «کانی ڕەش» لە بۆکان دەستبەسەرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

ئەم دەستبەسەرکرانە بەبێ بڕیاری دادوەر و لە ماڵەکانیاندا ئەنجامدراوە و بنەماڵەکانیان لە ڕۆژی دەستبەسەرکران تا ئێستا لە شوێنی زیندانیی، هۆکاری دەستبەسەریی یان دۆخیان ئاگادارنین.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە چارەنووسی «قادر کولە و کاوە کولە» نادیارە و لەبارەی بەردەوامی شەپۆلی دەستبەسەرکران لە شارەکانی کوردستان نیگەرانییەکان زیادی کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

بۆکان؛ دەستبەسەرکرانی توندوتیژانەی سمکۆ یوسفی، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکوانیی مەدەنی

د دسامبر 8 , 2025
سمکۆ یوسفی، مامۆستای زمانی کوردی و چالاکوانیی مەدەنی خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە توندوتیژی لەسەر شەقام دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ سەرماوەزی ١٤٠٤، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە بۆکان، سمکۆ یوسفی لە شەقامێکی ئەم شارە بە توندوتیژی و لێدان، بەبێ بڕیاری […]

بابەتی پەیوەندیدار