مەلیحە عەبدولقادری، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە ١٠ مانگ زیندان سزا درا.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ماوەیەک لەمەوبەر مەلیحە عەبدولقادری، هاوڵاتی شاری بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ٢ی بۆکان بە تۆمەتی «بانگەشە لە دژی ڕژیم» بە ١٠ مانگ بەندی تەعزیری سزا درا. ئەم بڕیارە لە ڕەزبەری ١٤٠٣دا بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
مەلیحە عەبدولقادری، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیتلاعاتی شاری بۆکان دەستگیر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ گواسترایەوە. پاش کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لەگەڵیدا بە دانانی بارمتە، بە شێوەی کاتی و تا ساتی کۆتایی هاتن بە پرۆسەی دادگاییەکەی ئازاد کرابوو.