ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی مانگی گوڵانی١٤٠٢،کۆڵبەرێک بە ناوی (شارام ئیسحاقی) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان ناوی ئەو کۆڵبەرە بریندارە (شارام ئێسحاقی) ٣٠ساڵ تەمەن و خەڵکی نۆدشە ،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کەمەری بەسەختی بریندار بوە و دواتر ڕاگوێزی نەخۆشخانەی قودس لە شاری پاوە کراوە .شایانی باسە بارودۆخی ئەو کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیندراوە.