کاوە ئۆستوار، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ کاوە ئۆستوار، هاوڵاتی خەڵکی گوندی «عەباساوا» لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەوشارەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتیەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە زانیاریەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتیە لەبەردەستدا نییە.