سنە؛ بەردەوامی دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسی ٢ هاوڵاتی لە ئیدارەی ئیتلاعات

خەلیل فەخری و ڕەسوڵ فەخری، ٢ هاوڵاتی شاری بانە بە تێپەڕینی زیاتر لە ٣ حەوتوو هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ خەلیل فەخری تەمەن ٥٣ ساڵ و ڕەسووڵ فەخری تەمەن ٥٢ ساڵ، ٢ هاوڵاتی شاری بانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستگیر کراون و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری سنە گواسترانەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بە تێپەڕینی ٢٣ ڕۆژ لە دەستگیری ئەم ٢ هاوڵاتییە هێشتا زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لە چارەنووسی ئەم ٢ هاوڵاتییە نیگەرانی بنەماڵەکانیانی زیاتر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستگیری، شوێنی مانەوە و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەم ٢ هاوڵاتییە کراون لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

شنۆ؛ دەستبەسەرکردنی سێ هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

پ دسامبر 26 , 2024
موراد عەبدوڵڵا عومری، نورەدین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی سێ هاوڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، موراد عەبدوڵڵا عومری، نورەدین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی، سێ هاوڵاتیی خەڵکی گوندی «هێ»ی سەر بە شاری شنۆ، لە […]

You May Like