کوردستان؛ بانگهێشتکردنی ٥٨ هاوڵاتی کورد بەهۆی پۆشینی جلی کوردییەوە

٥٨ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مهاباد و بۆکان بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی، هەڵپەڕکێ و شادی لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەنددا لە پیرانشار، بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکان کران.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ لانیکەم ٥٨ هاوڵاتی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، شنۆ، مهاباد و بۆکان بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلی کوردی و هەڵپەڕکێ و شادی لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەنددا لە پیرانشار، بانگهێشتی لقی ١ی دادگای پیرانشار کراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێک، ئەم هاوڵاتیانە دەبێت لە ماوەی پێنج ڕۆژدا سەردانی ئەم دادگایە بکەن. بانگکرانی ئەم هاوڵاتیانە بەهۆی سکاڵای یاسایی پۆلیسی فەتاوە ئەنجامدراوە بە تۆمەتی لەبەرکردنی جلی نەتەوەیی ڕەنگی خاکی و هەڵپەڕکێ و سەمای دێرینی کوردی لە ڕێوڕەسمێکی زەماوەنددا کە لە ١٠ی سەرماوەز بەڕێوەچوو بوو.

ناوی ئەم هاوڵاتیانەی کە بانگهێشت کراون بەمجۆرەیە:

عەبدوڵڵا شاربان
ئەنوەر تارە
چیا قاسمی
ئیسماعیل محەممەدی ئەرشەد
دیار مەحموودی
جەماڵ مەحموودی
شێخ محەممەد ماملێ
بەهمەن چەشتە
ئەبوبەکر حەسەنی نەژادی
ئومێد محەممەدی
حسێن خەدیرپوور
مەنسوور قادرزادە
یوسف محەممەد ئەمینی کانی سیران
حەسەن ئیسماعیلی
موبین پاس
ئیبراهیم ئیسماعیلی
زانیار خەزری
عەزیز خەزری
بەدیع ئەحمەدزادە
محەممەد شەریف ئەمینی کانی سیران
محەممەد دەرئوفتادە
حەسەن دەرئوفتادە
عەلی دانشی
دیاکۆ محەممەدی
عەبدولڕەحمان سوارە
محەممەد داوەری
ئەحمەد عەبدوڵڵازادە
هەمزە زیباکەلام
شەریف یوسفی
ئومید چاوباز
مێهران کەریمی
ڕەحیم عەزیزی خەڵخانە
ئەبوبەکر ئێراندوست
محەممەد ڕەستکار
سەید ئومید قوڕەیشی
ئەمیر ڕەسوڵیانپوور دەشمس
جەعفەر عەزیزی
عەبدولسەلام ئەمینی
ڕەحیم زارا
ئیبراهیم مەردانی
عومەر یوسفی
سەید محەممەد ساڵحی
موراد ڕەسوڵ سەید ڕەسوڵی
حەسەن فەراسەتی شاد
تەبیب مودەڕسی
عادڵ دانشی
بایەزید خزری
حەسەن ڕەسوڵزادە
کەمال کاکەڕەش
خالید ئەحمەدزادە
کامیار خزری
ئاڕمان ڕەحمانیپوور
حەسەن چەمەنی
محەممەد ڕەسوڵپوور
سدیق کەریمی
ئێلیاس محەممەدی
میکائیل ئەحمەدزادە
ڕەسوڵ پیرۆتی

ئەم کارەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە نیشاندەری هەوڵی ئەوانە بۆ سەرکوتکردنی فەرهەنگ و ناسنامەی کوردی.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

ساڵی ٢٠٢٤، ساڵی زۆرترین شەڕ و کوشتار

پ ژانویه 2 , 2025
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی داتاکانی “شوێن و زانیاری ڕووداوەکانی شەڕی چەکداری”، ژمارەی کوژراوەکانی ساڵی ٢٠٢٤ بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوونەکان لە سەرانسەری جیهان گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٣٣ هەزار کەس. ئەو ژمارەیە لە قوربانیان ئاکامی ئەم شەڕانەی خوارەوەن: هێرشی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە، هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، […]

You May Like