تاران؛ سێپیدە ڕەشنۆ بۆ زیندانی ئێڤین بانگهێشتکرا

سێپیدە ڕەشنۆ، نووسەر، شاعیر و چالاکی مەدەنی بۆ زیندانی ئێڤین بانگهێشتکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە پێی بانگهێشتنامەیەک کە بۆ سێپیدە ڕەشنۆ نێردراوە، ئەم چالاکە دەبێت لە ماوەی پێنچ ڕۆژی داهاتوودا خۆی بە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی بەشی ٣٣ی تاران لە زیندانی ئێڤین ڕادەست بکات تا سزای سێ ساڵ و حەوت مانگ بەندی دواخراوی خۆی کە پێشتر بەهۆی دژایەتی لەگەڵ حیجابی زۆرەملێ دەرکرابوو، لە زیندانی ئێڤین بەسەر ببات.

سێپیدە ڕەشنۆ، لە ساڵی ١٤٠١ بەهۆی هەڵوێست وەرگرتن دژی حیجابی زۆرەملێ دەستبەسەرکرا و سزای زیندانی هەڵپەسێردراوی بۆ دەرچووبوو. سەرەڕای ئەمەش، ئەم چالاکە لە بەڵگەنامەیەکی دیکەدا بەهۆی دواکەوتن لە زانکۆ بە چوار مانگ بەندی تەعزیری و لە بەڵگەنامەیەکی دیکەدا بەهۆی ئامادەبوونی لە دادگا بەبێ حیجاب بە ملیۆنێک و نیو تمەن سزای نەقدی سزادرا. هەروەها دەزگای یاسایی کۆماری ئیسلامی، ڕۆشتنە دەرەوەی وڵاتی لە ئەم چالاکە قەدەغە کردووە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

مەریوان؛ پەرەسەندنی فشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ ئەندامانی کۆمیتەی ماڵی ئینسان، هێشتا بەردەوامە

پ ژانویه 9 , 2025
ناوەندە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان هێشتا لە فشارخستنە سەر چالاکانی مەدەنی و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ بەردەوامن. لە نوێترین هەنگاویاندا، ئەندامانی کۆمیتەی ماڵی ئینسان، کە لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی مەریوان چالاکییان هەیە بانگهێشتکراون و لێپرستنەوەیان لەگەڵدا کراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کۆمیتەی ماڵی ئینسان، کە لەلایەن کۆمەڵێک لە گەنجانی دڵسۆز بۆ باشترکردنی […]

You May Like