سنە؛ دەستبەسەر کردنی ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان

ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئایدا عەموویی، چالاکی مەدەنی و مافی ژنان لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین جار هەڕەشەی لێکرا و بانگهێشت کرا بوو بۆ ناوەندە ئەمنییەکان. هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە ڕوون نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ی ژانویه 19 , 2025
ئەسعەد غەفوری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ئەسعەد غەفوری، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە و لە ئەندامانی کەمپەینی ڕێگری لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار […]

You May Like