محەممەد ڕەمەزانی، شاخەوان و چالاکی ژینگەپارێزی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سەرلە بەیانی یەکشەممە حەوتی ڕێبەندانی ١٤٠٣ محەممەد ڕەمەزانی، شاخەوان و چالاکی ژینگەپارێزی شاری مهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی مهابادەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم چالاکە و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەریان کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ڕوون نییە.