جوانڕۆ؛ بەردەوامی دەستبەسەرکردن و بێ ئاگایی لە دۆخی پێنج هاووڵاتی

“ڕەزا کامرانی، سەتار بابایی، ئاتیلا عەبدی، ئیدریس عەبدوڵڵاهی و زەکەریا فیروزبەخت”، پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کرماشان گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، “ڕەزا کامرانی، سەتار بابایی، ئاتیلا عەبدی، ئیدریس عەبدوڵڵاهی و زەکەریا فیروزبەخت”، پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات (مەیدانی نەوت)ی شاری کرماشان گواسترانەوە. پاش تێپەڕبوونی یەک هەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەم پێنج هاووڵاتیە، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە. نەبوونی زانیاری لەبارەی دۆخی ئەو هاووڵاتیانە نیگەرانی بنەماڵەکانیانی زیاتر کردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی فەرمانی دادوەری ئەم هاووڵاتیانەیان دەستبەسەرکردووە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو هاووڵاتیانە کراوە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

تەنیا بە هێز دەتوانرێت لانیکەمی حەقدەست گونجاو بسەپێندرێت

پ ژانویه 30 , 2025
وەزیری کار لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینە لە ڕۆژی دەیەمی ڕێبەندان وتی: ”ئێستا خەریکی وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی لایەنەکانی کرێکاران و خاوەنکارەکانین بۆ بڕیاردان لە شۆڕای باڵای کار، بۆ ئەم مەبەستەش بانگەوازێکمان بڵاوکردۆتەوە“. لەم بانگەوازەدا، لە بەناو چالاکانی کرێکاری و خاوەنکارەکان بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی ڕاوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی […]

You May Like