“بەفرین مەحموودی”، هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێبجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «بەفرین مەحموودی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر، ئەم هاوڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن، شوێنی مانەوە، و تۆمەتەکانی دژی بەفرین مەحموودی لەبەردەستدا نییە.