بینیامین ڕەحیم پوور، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە بیستی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بینیامین ڕەحیم پوور، هاوڵاتی خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ سەربە شاری سنە، پاش ١٩ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەن و بەڵگەنامەی دوکانەکەی بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی دادگاییەکەی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەبوونی پارێزەر و بینینی بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
ڕۆژی سێشەممە دووی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بینیامین ڕەحیم پوور، هاوڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی ئەوێهەنگ، سەربە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەر دووکانی شوێنی کاری ئەم هاوڵاتییە و بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەستبەسەریان کردووە و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سوپای شەهرامفەر گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.