«نیعمەت ئەحمەدنژاد»، هاوڵاتی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ١٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، نیعمەت ئەحمەدنژاد، هاوڵاتی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی ٤ ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگاییەکەی لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کرا.
ڕۆژی شەممە یەکی ڕێبەندانی ئەمساڵ، نیعمەت ئەحمەدنژاد، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بۆ زیندانی شاری نەغەدە گواسترابوویەوە.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.