سەید ئەحمەد تالانه هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
![](https://ku.kolbarnews.com/wp-content/uploads/2023/07/مەهاباد؛-دەستگیرکردنی-هاووڵاتییەک-لەلایەن-هێزە-ئەمنییەکانەوە-1024x1024.jpg)
بە پێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٢، سەید ئەحمەد تالانە کوڕی سەید ڕەحیم، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. به پێی ئه م ڕاپۆرته کاک تالانه به بێ فه رمانی دادوەری له لایەن هێزه ئه منییەکان له نزیک ماڵەکەی خۆی دەستبه سەرکرا.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.