ڕەزا ئەمجەدی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگیی هاوکاری بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە شاری سنە، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، ڕەزا ئەمجەدی، چالاکی کرێکاری و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدان لە دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان لە شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کرا. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەتی ئەم چالاکە کرێکاری و مەدەنییەی خەڵکی گوندی حەسەن ئاباد، قەزای عابید لە سنە نییە.
پێشتر ڕەزا ئەمجەدی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گوڵانی ١٤٠٢ لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانی کرێکاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
ئەم چالاکە کرێکارییە لە ڕۆژی دووهەمی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژێک پاش بڵاوکردنەوەی بارمتەی ٣٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
ئەم چالاکە کرێکارییە پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە ساڵی ١٣٩٤ دەستبەسەر و پاش حوکمی سێ مانگ بەندکران، بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا و پاش تەواوبوونی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کرا.
*وێنەکە هی چەند ساڵێک پێش ئێستایە و لە ئەرشیفەوە وەرگیراوە