ورمێ؛ دەستبەسەرکرانی شەوانەی سێ هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان

سێ هاووڵاتی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی دووشەمە پێنجی جۆزەردانی ١٤٠٤، ڕەعنا خوران و ڕۆژان خوران، دوو خوشکی شاری ورمێ، لەگەڵ خاڵی ئەوان جەلال فەروخی، دانیشتووی ناوچەی «زیوە مەرگوڕ»، بەهۆی هێرشی شەوانەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵەکەیان دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییانە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، شوێنی مانەوە، دۆخی سەلامەتی و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییانە نادیارە و هەوڵی بنەماڵەکانیان بۆ بەدواداچوونی دۆخی ئەوان بێ ئەنجام بووە.

شایانی باسە، ئەم سێ هاووڵاتییە پێشتر لە خاکەلێوەی ١٤٠٤، بەهۆی بەشداری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری ورمێ بانگهێشت و دەستبەسەر کرابوون.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

سنە؛ سزادانیی چالاکێکی ژینگەپارێز بە زیندانیکردن و سزای نەقدی

چ مه 28 , 2025
ژیان میری، چالاکیی ژینگەپارێزی شاری سنە، بە ساڵێک زیندانیی دواخراو و پەنجا ملیۆن تمەن سزای نەقدی سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ژیان (موکرات) میری، چالاکیی ژینگەپارێز و خەڵکی گوندی «تەنگیسەر» لە شاری سنە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە ساڵێک زیندانیی دواخراو و پێدانی پەنجا ملیۆن تمەن سزای نەقدی […]

بابەتی پەیوەندیدار