سۆران یوسفی، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، بۆ تێپەڕاندنی سزای چوار ساڵ زیندانیەکەی، دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٢٧ خەزەڵوەری ١٤٠٤، سۆران یوسفی، هاوڵاتی تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی گوندی «سەلامەت» لە شاری بۆکان، بۆ سزای زیندانیەکەی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانیی ناوەندی ئەم شارە گواسترایەوە.
سۆران یوسفی، پێشتر لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی ئیسلامی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر فەخری بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران» بە ٤ ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.
سۆران یوسفی، ڕۆژی چوارشەممە چواردەی سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و پاش چوار ڕۆژ لە هەژدەی سەرماوەزی ١٤٠٣ بە کەفالەتی ٦٠٠ ملیۆن تمەن بە کاتی تا کۆتاییهاتنی دادگاییەکەی کە زیندان ئازادکرابوو.

