شەوی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ،کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەر نیوز،شەوی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٢،کۆڵبەرێک بە ناوی موحەممەد موحەممەدی خەڵکی ئاوایی ساتیاری سەر بە شارستانی پاوە،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستداوە . لەم کۆی گشتییە، ١١ کۆلبەر (١٨%) کوژراون و ٥٠ کۆلبەر (٨٢%) بریندار بوون.
لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەت (٦٩%) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکان بووە.