شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لەلایەن هێزەکانی ڕژیم

کامیار عوقابی، چالاکی مەدەنی و ئەندامێکی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی شاری شنۆ دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە هەشتی پووشپەڕی ١٤٠٤، کامیار (کەمال) عوقابی، هاووڵاتی تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “باڵاگیر” لە شاری شنۆ و ئەندامێکی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی ژینکۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ڕژیم بەبێ بڕیاری دادوەر هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

کامیار عوقابی، پێشتر لە ساڵی ١٤٠٣، بەهۆی چالاکییەکانی ژینگەپارێزی خۆیەوە بۆ چوار مانگ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو.

تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکارەکانی دەستبەسەری، شوێنی مانەوە و تۆمەتەکانی دژی ئەم هاووڵاتییە نادیارە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

دیواندەرە؛ بەردەوامی دەستبەسەرکران و دۆخی نادیاری هاووڵاتییەک

د ژوئن 30 , 2025
بە تێپەڕینی سیازدە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی عەبدول ڕەسوڵی، هاووڵاتی شاری دیواندەرە، هێشتا چارەنووسی نادیارە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠٤، عەبدول ڕەسوڵی، هاووڵاتی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “تازاوا دۆڵەڕەش” لە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە تێپەڕینی سیازدە ڕۆژ لە […]

You May Like