
بەپێی ڕاپۆرتی تۆمارکراو لە کۆڵبەرنیوز، لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥ی زایینیدا، بە کۆی گشتی ٣٠ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕنوو و سەرما، کەوتنەخوارەوە لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژران و بریندار بوون.
🔸لەم ژمارەیە ١٤ کۆڵبەر واتە (٤٧٪) کوژران و ١٦ کۆڵبەر واتە (٥٣٪) برینداربوون.
🔸لە کۆی گشتی ٣٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥دا کوژراو و بریندار بوون، ٢٢ حاڵەتیان واتە (٧٣٪) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم ئەنجام دراوە.
🔸لە کۆی گشتی ٣٠ کۆڵبەر کە لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥دا کوژراو و بریندار بوون، ٢ کەسیان واتە (٧٪) منداڵانی کۆڵبەری ژێر ١٨ ساڵ بوون کە یەک لەوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستداوە.
🔸وێڕای کەمبوونەوەی ٨٩ لەسەدی کۆی گشتی کوژراو و بریندارانی کۆڵبەر لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥دا بەراورد بە هەمان مەودا لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ڕێژەی کوژراوان بەراورد بە سەرجەمی قوربانیان لە ۱۳٪ بۆ ۴۷٪ بەرز بووەتەوە. ئەم گۆڕانکارییە ئاماژەیە بۆ بەرزبوونەوەی ٢٦١ لەسەدی لە ڕێژەی کوژراواندا لە کۆی گشتی قوربانیان و ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە هێرشەکان لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا بۆ سەر کۆڵبەران بە ئاستێکی بەرچاو توندوتیژانەتر بووە.