“بەفرین مەحموودی”، هاوڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێبجشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، «بەفرین مەحموودی»، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. شایانی باسە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادوەر، ئەم هاوڵاتییەیان لە […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی زیویە، سەربە شاری کامێران بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری هەنجیران گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەوی دووشەممە هەشتی ڕێبەندانی ١٤٠٣ کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی زیویە، سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری هەنجیران، سەربە شاری مەریوان بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و گیانی […]

“بەهمەن فەیزی، ڕەحمان ڕەحیم پوور و هیوا ئەمینی”، سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەهمەن فەیزی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. کۆڵبەرنیوز پێشتر لە دوو ڕاپۆرتی جیادا، هەواڵی دەستبەسەرکردنی […]

“هیوا ئەمینی”، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هیوا ئەمینی، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. شایانی باسە ئەم دەستبەسەرکرانە بەبێ بڕیاری دادوەر ئەنجامدراوە. هیوا […]

ڕەحمان ڕەحیمپوور، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ڕەحمان رەحیمپوور، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سەقزەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە […]

“مەحیەدین خالدیان”، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، مەحیەدین خالدیان، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. هەروەها ماڵەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکنراوە و دەستیان بەسەر ژمارەیەک لە کەرەستە […]

وەزیری کار لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینە لە ڕۆژی دەیەمی ڕێبەندان وتی: ”ئێستا خەریکی وەرگرتنی ڕاوبۆچوونی لایەنەکانی کرێکاران و خاوەنکارەکانین بۆ بڕیاردان لە شۆڕای باڵای کار، بۆ ئەم مەبەستەش بانگەوازێکمان بڵاوکردۆتەوە“. لەم بانگەوازەدا، لە بەناو چالاکانی کرێکاری و خاوەنکارەکان بانگهێشت کراوە بۆ ئەوەی ڕاوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە دیاریکردنی لانیکەمی حەقدەستی ساڵی […]

“ڕەزا کامرانی، سەتار بابایی، ئاتیلا عەبدی، ئیدریس عەبدوڵڵاهی و زەکەریا فیروزبەخت”، پێنج هاووڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی کرماشان گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، “ڕەزا کامرانی، سەتار بابایی، ئاتیلا عەبدی، ئیدریس عەبدوڵڵاهی و زەکەریا فیروزبەخت”، پێنج […]

“وەهاب خدریپوور”، لە ئەندامی بنەماڵەکانی دادخواز لە مهاباد، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە دەی ڕێبەندانی ١٤٠٣، وەهاب خدریپوور، هاوڵاتیی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی شاری مهاباد و لە ئەندامی بنەماڵەکانی دادخواز پاش بانگهێشت و ڕۆشتنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مهاباد دەستبەسەر و […]

دوابەدوای مانگرتنی گشتی شکۆدار و بەربڵاوی خەڵکی کوردستان لە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستیکردووە بە دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە هەڵسووڕاوانی ئاشکرا و مەدەنی بوارە جیاجیاکان لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان. ئەم دەستگیرکردنانە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا نزیکەی ١٠٠ چالاکی مەدەنی و سیاسی بە بیانووی جۆراوجۆر دەستبەسەر […]