بەهمەن نادری، هاوڵاتی دانیشتووی کرماشان لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای دووی کرماشانەوە بە شەش مانگ بەندی تەعزیری سزادرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ بە پێی بڕیارێک لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای دووی کرماشان دەرکراوە و ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ بە ئەم هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە، بەهمەن نادری، بە تۆمەتی سووکایەتی بە بەرپرسانی فەرمی و […]
مەهناز حسێن پەناهی، هاوڵاتی شاری سنە بۆ چەندەمین جار لە یەک مانگی ڕابردوودا بۆ دادگای شۆڕشی سنە بانگهێشتکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ مەهناز حسێن پەناهی، بۆ چەندەمین جار لە یەک مانگی ڕابردوودا بۆ دادگای شۆڕشی سنە لقی سێ بانگهێشت کراوە.ئەم هاوڵاتییە کە پێشتر بەهۆی چالاکییە مەدەنییەکانی […]
ناوەندە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان هێشتا لە فشارخستنە سەر چالاکانی مەدەنی و بەرگریکارانی مافی مرۆڤ بەردەوامن. لە نوێترین هەنگاویاندا، ئەندامانی کۆمیتەی ماڵی ئینسان، کە لە گەڕەکە هەژارنشینەکانی مەریوان چالاکییان هەیە بانگهێشتکراون و لێپرستنەوەیان لەگەڵدا کراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کۆمیتەی ماڵی ئینسان، کە لەلایەن کۆمەڵێک لە گەنجانی دڵسۆز بۆ باشترکردنی […]
سێپیدە ڕەشنۆ، نووسەر، شاعیر و چالاکی مەدەنی بۆ زیندانی ئێڤین بانگهێشتکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، بە پێی بانگهێشتنامەیەک کە بۆ سێپیدە ڕەشنۆ نێردراوە، ئەم چالاکە دەبێت لە ماوەی پێنچ ڕۆژی داهاتوودا خۆی بە لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی بەشی ٣٣ی تاران لە زیندانی […]
شەهاب مورادی، کرێکارێکی ئارماتۆربەند لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی شەش قات لە شاری بۆکان بەهۆی کەوتنە خوارەوە گیانی لەدەستدا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ شەهاب مورادی، وەستاکاری تەمەن ٣٩ ساڵ کە خێزاندارە و خەڵکی شاری بۆکانە لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی شەش قات لە شاری بۆکان […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە بەرزاییە سنورییەکانی ئەم شارە، بریندار کرا. بە پێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی بەرزاییە سنوورییەکانی «جاسووسان»ی سەر بە شاری سەردەشت، قاچی پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە «شاهین ڕەسووڵ حەسەن» […]
ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری دادگا ڕایگەیاند سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە دیوانی باڵای وڵات پەسەند کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری پەخشان عەزیزی بە ڕاگەیاندنی هەواڵی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی لە دیوانی باڵای وڵات، نووسیویەتی؛ پاش دەرکردنی سزای لەسێدارەدان لە لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بۆ پەخشان عەزیزی، […]
ئەفشین حسێن پەناهی، چالاکی مەدەنی و برای ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی لەسێدارەدراو، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکان ئەفشین حسێن پەناهیان لە شوێنی کارەکەی خۆی و دەستبەسەر کرد و دواتر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی ئەم هاوڵاتییە و بە هەڵسووکەوتی نایاسایی […]
مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاری، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان مانی لە خواردن گرتووە و بە هەڵمەتی نەخێر بۆ لەسيدارەدان لە ڕۆژانی سێشەممەدا پەیوەست بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مورتەزا سەیدی، کرێکاری بیناسازی کە لە بەندی ٨ی زیندانی ئێڤین دەستبەسەرە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە زیندانەوە پەیوەستبوونی خۆی بە هەڵمەتی «نەخێر […]
جەماڵ یوسفی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣ هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی جەماڵ یوسفی، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشت کرا. ئەم هاوڵاتییە پاش ئامادەبوونی لەم ناوەندە ئەمنییە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دەستبەسەرکرا و دوای لێپرسینەوەی […]