سەرەڕای تێپەڕینی ٦ ڕۆژ بەسەر دەستگیرکردنی سەیران خوسرەوی، چالاکی مەدەنی شاری سنەدا هێشتا لە چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ سەیران خوسرەوی، چالاکی مەدەنی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری […]
سەجاد سەعادەتنیا، کاسبکارێکی «شوتی» ناوچەی سەیوانی ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی خوڕەماوا بۆ بروجێرد بە بیانووی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخەوە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژرا. ناسنامەی ئەم کاسبکارە سەجاد سەعادەتنیا، […]
کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی ژنان لە سنە، بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە دژی ژنان، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە، ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، هاوتا لەگەڵ ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ی زایینی، کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی ژنان لە شاری سنە ڕێوڕەسمێکیان لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی […]
محەممەدکەریم ئەزەغ، کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی بڵبەری شاری سەوڵاوا، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی نەوسوود بەهۆی وەستانی دڵەوە گیانی لەدەستدا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بەهۆی وەستانی دڵەوە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچەی سنووریی نەوسوود گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە، “محەممەد کەریم ئەزەغ”، […]
فەرەیدون سوڵتانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی هەینی ٢ی سەرماوەزی ١٤٠٣ فەرەیدون سوڵتانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری تیکاب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تیکابەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستگیرکردنی ئەم هاوڵاتیە پاش چەندین جار بانگهێشت و […]
ئیلهام قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ ئیلهام قادری، هاوڵاتی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ورمێ گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بڕیاری دادگا هێرشیان […]
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی نوامبر بەرامبەر بە ٢٩ی خەزەڵوەر، ئەرتەشی ئۆکراین ٦ مووشەکی دوور مەودای دروستکراوی ئەمریکای ئاراستەی خاکی ڕووسیا کرد. بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەرتەشی ئۆکراین ڕۆژی ٣٠ی خەزەڵوەریش، بە مووشەکی دوور مەودای “سێبەری تۆفان” کە دروستکراوی بریتانیایە، چەند خاڵێکی لە قووڵایی خاکی ڕووسیا کردە ئامانج. دەوڵەتی ڕووسیا بەرامبەر بە کردەوە سەربازییەکانی […]
ئەحمەد ڕەزایی، کۆڵبەری شاری جوانڕۆ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنووری نەوسوود قاچی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە سنووری نەوسوود بەشێک لە قاچی (گوێزنگی قاچی) لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە ئەحمەد ڕەزایی، خەڵکی شاری جوانڕۆ بۆ کۆڵبەرنیوز ڕاگەیەندراوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کۆڵبەرە لە […]
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی نوامبر بەرامبەر بە ٣٠ی خەزەڵوەر، “ڕۆژی جیهانی منداڵان“ە. کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ١٩٥٩ جاڕنامەی جیهانی مافی منداڵانی پەسەند کرد و داوای لە دەوڵەتەکان کرد کە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژی جیهانی منداڵان بەفەرمی بناسن. ڕۆژی جیهانی منداڵان لە کاتێکدایە کە ئەرتەشی جینایەتکاری ئیسرائیل لە ماوەی یەکساڵی […]
فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئەلبۆرزەوە هەشت مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپابوو، ئێستاکە ماوەی سزاکەی لە زیندانی ناوەندی کەرەج بەسەر دەبات. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد شێخی، لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣دا، دوای ئامادەبوون لە لقی یەکی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و […]