دوێنێ یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، بیرهێنەرەوەی سەرکوتی دڕندانەی جەماوەری ناڕازی بوو بەرامبەر بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ساڵی ١٣٨٨ لە لایەن مەئمووران و بە فەرمانی بەرپرسانی ڕێژیم. سپای پاسداران بەم بۆنەیەوە بەیاننامەیەکی هەڕەشەئامێزی ڕوو لە زۆربەی هەرەزۆری جەماوەری تووڕە و وەگیانهاتوو بڵاو کردەوە. ئەم هەڕەشانە نیشانی دا کە بەرپرسانی ڕێژیم تاچەند لەوە دەترسن […]

 کۆبەندی هەواڵە کرێکارییەکان نیشان دەدات کە کرێکاران لە ٣ مانگی پاییزی ئەمساڵدا ٧٤٠ چالاکیی ناڕەزایەتییان بەڕێوە بردووە. هەروەها ٣٣٨چالاکی لەلایەن خانەنشینانەوە ئەنجام دراوە. خاوەنکارە دەوڵەتی و تایبەتەکان هەوڵیان دەدا بە پێدانی بەڵێنی پووچ و بێبنەما، بەکارهێنانی ڕێکخراوی ساخته و کەسانی دەستپەروەردە و یان تەنانەت پشتگوێخستنی ویست و داواکارییەکانیان، کرێکارانی لەسەرکار […]

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، هێزەکانی سووریای دێموکراتیک لە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی دێسامبرەوە هێرشێکی بەرپەرچدانەوەیان بۆ سەر هێزەکانی ئەرتەشی نیشتیمانی سووریە، کە لەلایەن ئەرتەشی تورکیەوە پاڵپشتی دەکرێن، دەستپێکردووە. ئەوان ئەو هێزە بەکرێگیراوەیان سەرەڕای بەهرەمەندبوون لە پاڵپشتی هەمەلایەنەی زەمینی و ئاسمانی ئەرتەشی تورکیە، لە دەوروبەری شاری کۆبانی و بەنداوی تشرین ناچار بە پاشەکشە […]

لە کاتێکدا کە لە لایەکەوە بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان و بزووتنەوە داواکاری تەوەرە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە سەرانسەری ئێران لە ئارادایە و سیاسەتە ناوچەییەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەکی سەرشۆڕانە لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەتەوە، لە لایەکی دیکەوە سزای لەسێدارەدان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بێ پسانەوە بەڕێوە دەچێت. ئەم ڕێژیمە کە توانایی کپکردنی دەنگی ئەو […]

کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانبار، ڕۆژی لەدایکبوونی فاتیمەی کچی محەمممەد و خەدیجەی وەک “ڕۆژی دایک” ناوزەد کردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە دایکان لە ئێران یەکێکن لە ئامانجەکانی سیاسەتی سەرکوتی کۆماری ئیسلامی و ئەم دووڕوویی و فریوکارییەی ڕێژیم ناتوانێ ڕەنج و مەینەتییەکانی کە بەسەر دایکانی جگەرسووتاودا هاتووە و هەروەها خەبات […]

 ڕۆژی هەینی ٢٠ی دێسامبر بەرامبەر بە ٣٠ی سەرماوەز، بەپێی ساڵنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی جیهانیی هاوپشتیی ئینسانی بوو. ئەم ڕۆژە، بە گوێرەی پێناسەی ئەو ڕێکخراوەیە، بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی یەکێتی لەناو فرەچەشنی و جیاوازییەکاندا دیاریکراوە. بڕیار وابوو کە ئەم ڕۆژە تایبەت بکرێت بە بەرزنرخاندنی […]

هێزە ڕێکخراو و پڕچەککراوەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیەوە، پێکهاتوو له سەلەفییە توندڕەوەکانی ناسراو بە “بەرەی تەحریر شام”، مافە سەرەتاییەکانی خەڵکی کورد لە کوردستانی سووریە (ڕۆژئاوا) پێشێل دەکەن. ئەم هێزانە کە لەچەند ساڵی ڕابردوودا کۆنترۆڵی پارێزگای ئیدلبی سوریەیان بە دەستەوە بووە، بە پشتیوانی و ڕێنمایی دەوڵەتی تورکیە، لە هیچ دەرفەتێک بۆ هێرشکردنە […]

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز بەرامبەر بە ١٨ی دێسامبر، ڕۆژی جیهانی کۆچبەرانە. کۆبوونەوی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ٢٠٠٠، ١٨ی دێسامبری وەک ڕۆژی جیهانی کۆچبەران ناوزەد کرد. هۆکاری دیاریکردنی ئەم بۆنەیە، بریتی بوو لە پەرەسەندنی ژمارەی کۆچبەران و هەڵسوکەوتی زۆرجار خراپ و نامرۆڤانەی ئەو کۆمەڵگایانەی کە ڕوویان تێدەکردن.بەڵام بەداخەوە لەکاتێکدا یادی ئەم بۆنەیە […]

مەزهەب لە کۆمەڵگه‌ی چینایەتی ئەمڕۆدا، لە هەمانحاڵدا کە بیروباوەڕی جەماوەرێکی بەرین لە کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش پێکدێنێ، ئامرازێکیشە به‌دەست سەرمایەداران و دەوڵەته‌وه‌ هه‌تا لەو ڕێگه‌یەوە خەڵک بەهیوای ژیانێکی ئەفسانەیی لە جیهانێكی دیکەی پێ فریو بدەن و حاکمییەتی نیزامی سەرمایەداری و بەهەشتی ئەمڕۆی خۆیان لەم جیهانه‌دا درێژە پێ بدەن. مەزهەب بەردەوام […]

قسەکانی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی عەلی خامنەیی،، بۆ پاساوکردنی ڕووخانی ڕژێمی بەعسی سووریە بوو، کە بە کۆڵەکەی سەرەکی خێمەی مێحوەری خۆڕاگریی ناوزەد کرابوو. ناوبراو قسەی بۆ ژمارەیەک لە لایەنگرە دەستەبژێرەکانی خۆی دەکرد. ئەوانیش وەک هەمیشە ناوبەناو لەڕووی ناچارییەوە دروشمێکیان دەوتەوە و بە نیشانەی بەیعەت، سەریان بۆ دەلەقاند. فەرماندەکان، کاربەدەستان، سیاسەتمەداران و […]