خەبات ئێراندۆست، هاووڵاتی شاری بۆکان ١٤ ڕۆژە دەستبەسەرە و تائێستا لە شوێنی مانەوەی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. نادیاری لە دۆخی ناوبراو نیگەرانی بنەماڵە و ئازیزانی زیاتر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە چوارشەمە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٣ خەبات ئێراندۆست لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە شوێنی کارەکەی لە بۆکان دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرەڕای […]

هێزەکانی ئەمنی شاری بۆکان بە بەردەوامی فشارەکانی ئەمنی بۆ کارمەندی تەندروستی لە بۆکان، دکتۆر ئەمیر حەدادی بانگهێشتکرا و نووسینگەی ناوبراویان پشکنیوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە کەناڵی تەلەگرامی پزیشکان و پەستارانی خۆبەخشی کوردستان، یەکشەمە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٣ زیاتر لە ١٥ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی و ئەمنی هێرشیان کردە سەر […]

بەتێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەری ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی شاری بانە، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەتێپەڕبوونی مانگێک لە دەستبەسەری ڕەزا عەلائی، دەرهێنەر و فیلمسازی بانە، هێشتا لە دۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەستدا نییە. بێ هەواڵی لە دۆخی ناوبراو نیگەرانی بنەماڵەکەی زیاتر کردووە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

زانیار ئەفسەری، هاووڵاتی مەریوان بەبارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن لە گرتوخانەی مەریوان ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز لە ڕۆژانی ڕابردوودا زانیار ئەفسەری، بەبارمتەی کاتی ٥٠٠ ملیۆن تمەن تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی مەریوان ئازاد کرا. ناوبراو لە چوارشەمە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣ لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا. ناوبراو پاش ماوەیەک لە کۆتایی لێکۆڵینەوە […]

لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونی پارێزگای تاران، سزای محەمەد حەبیبی، گوتەبێژی کانونی سەندیکای مامۆستایان بە ٦ مانگ و ڕۆژێک بەندی تەعزیری پەسەند کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، سزای بەندکردنی محەمەد حەبیبی، گوتەبێژی کانونی سەندیکای مامۆستایانی تاران، لە دادگای پێداچوون پەسەند کرا. ڕامین سەفەرنیا خەشتاونی، پارێزەری ناوبراو بە بڵاوکردنەوەی […]

ژیانی محەمەد تەقوا، بەندکراوی سیاسی لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین، بەهۆی مانگرتن لە خواردن و نەبوونی چاودێری پزیشکی لە مەترسیدایە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بەندکراوی سیاسی محەمەد تەقوا لە ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینە، بە داواکاری گواستنەوەی بۆ بەندی گشتی و لە ناڕەزایەتی بۆ ئەشکەنجەی زۆری هاوژوورە ئەفغانستانیەکەی […]

ئیدریس کارساز، هاووڵاتی شاری شنۆ لەلایەن سزای دادگای ڕژیم بە ٣ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دادگای شۆڕشی شنۆ لە بڕیارێکدا ئیدریس کارساز، هاووڵاتی ٤٧ ساڵان خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ پارتێکی کوردی دژبەری ڕژیم، بە ٣ ساڵ بەندی تەعزیری سزادرا. ناوبراو لە ١٣ی پووشپەڕی […]

کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، ٢ بەندکراوی سیاسی کورد بەشێوەی مەرجدار و پاش ٥ ساڵ بەندی تەعزیری لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ ئازاد کران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەمە ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، ٢ بەندکراوی کورد لە گرتوخانەی ناوەندی ورمێ بەناسنامەی کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی، لە یەک بەڵگەی هاوبەش سزادرابوون، پاش ٥ […]

هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ، «ئاکام میهەن خا» هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دەستبەسەر کرد. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، هێزەکانی ڕژیم لە شاری شنۆ هێرشیان کردە ماڵی «ئاکام میهەن خا» هاووڵاتی ٢٢ ساڵان خەڵکی شنۆ، بە بێ بەڵگەی دادوەری ئەو هاووڵاتیەیان دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کرد. […]

پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسی کورد و لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا لە گرتوخانەی ئێرانشار بەندکراوە، لێدان و ئەشکەنجە کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە پەڕەی تایبەتی دایکی ناوبراو، پەرهام پەروەری، بەندکراوی سیاسی کورد خەڵکی سەقز لە شۆڕشی ژینا لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە تاران دەستبەسەرکرا، لە گرتوخانەی ئێرانشار لەلایەن بەندکراوانی بەندی […]