“ئارام موحەممەدی، تەحسین موستەفا، سەیوان سلێمانی و ئارام قادری”، لە چالاکانی سنفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان هەر یەکێکیان بە ٤ مانگ زیندان مەحکووم کران. حوکمی ڕاگەیەندراو بۆ ئەم چالاکانە بۆ ماوەی ٢ ساڵ دواخراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، چوار چالاکی سنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان بە زیندان مەحکووم کران. بەپێی ئەم […]
بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان
کاسبکارێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “برۆیشکانی”ی بانە، بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاشنیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەمە ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “برۆیشکانی”ی بانە کۆمەڵێک لە کۆڵبەرانیان بە تەقە کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە کاسبکارێک بە ناسنامەی “نەوید حەسەنی” تەمەن ٢٢ ساڵ بە […]
“کوروش شەریف پوور” هاووڵاتی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣، “کوروش شەریف پوور” خەڵکی گوندی “ڕەشیداوا”ی سەربە شاری دیواندەرە دەستبەسەرکرا.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادگا لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکانی شاری سنە گواستراوەتەوە.پاش […]
سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی “نوژین” بۆ بەسەربردنی ماوەی بەندکرانی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی سنە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەمە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی “نوژین” پاش بانگهێشتی بۆ جێبەجێکردنی […]
“سەلیم زولقەرنەین”، “سابیر زولقەرنەین”، “ئیدریس کارساز”، “محەمەد ڕەسوڵ پوور” و “کەمال عوقابی”، هاووڵاتیانی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پێنج هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئیدریس کارساز” و “محەمەد ڕەسوڵ پوور” خەڵکی گوندی “کۆنەقەڵا”، “سەلیم زولقەرنەین” و ” سابیر زولقەرنەین” خەڵکی گوندی […]
ئیدریس دادرەس، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی نادیارە و دەستبەسەرە. بێ ئاگایی لە دۆخی ئەم هاووڵاتیە، هۆکاری زیادبوونی نیگەرانیەکانی بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئیدریس دادرەس، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان سەرەڕای تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی نادیارە […]
ئاکام خزرزادە، هاووڵاتی شاری پیرانشار بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی خۆی دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣، بە دەرکردنی حوکمی دەستبەسەری ئاکام خزرزادە، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری پیرانشار دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بۆ زیندانی نەغەدە گواسترایەوە. […]
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی “نۆژین”، لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد کرا. ناوبراو لە پەڕەی ئینستاگرامی خۆی نووسیویەتی؛ پاش ئەوەی لە ڕێکەوتی ۹ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، بۆ جێبەجێ کردنی حوکمی یەکساڵ زیندانییەکەم، ڕەوانەی زیندان کرام، […]
مەتین حەسەنی، لە بریندارانی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٣٩٨ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی بۆکان بە ٣١مانگ بەندکران مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مەتین حەسەنی لە تۆمەتەکانی «بانگکردنی خەڵک بۆ شەڕ و کوشتنی یەکتر» و «چالاکی دژ بە ڕژیم» بەرگری لەخۆی کردووە. مەتین حەسەنی، مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، بە تۆمەتی «چالاکی دژ […]
ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان لە شاری مەریوان بە توندوتیژیەوە “ئیدریس دادرەس” هاووڵاتی شاری مەریوانیان دەستبەسەرکرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە ڕۆژی سێشەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٣ هێرشیان کردە سەر ماڵی “ئیدریس دادرەس” لە مەیدانی جیهاد، بە توندوتیژیەوە ناوبراویان دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیاریان کرد. […]