تاهیر کەتانی، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی مهاباد دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێشبەیانی هەینی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٣ تاهیر کەتانی، دووبارە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادگا ناوبراویان دەستبەسەرکرد. تاکاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە لە هۆکاری دەستبەسەری، تۆمەتەکانی دژی ناوبراو و شوێنی […]

عەلی حسێن پوور، هاووڵاتی دەستبەسەری پیرانشار بە کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ عەلی حسێن پوور بە کۆتایی لێکۆڵینەوە لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ گرتوخانەی نەغەدە گواسترایەوە. ناوبراو لە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٢، لەلایەن هێزەکانی ئەمنی بەبێ بڕیاری […]

پوریا حسێنی، لاوی ١٨ ساڵان خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ پوریا حسێنی، لاوی ١٨ ساڵان خەڵکی گوندی ڕەشیداوا لە دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. دەستبەسەری ئەم لاوە بەبێ بڕیاری دادگا و بەتوندوتیژی لەلایەن هێزەکانی ئەمنی […]

خەلیل ئەسغەری، هاوڵاتی دانیشتووی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز پێنجشەمە ٢٩ی خەرمانانی ١٤٠٣ خەلیل ئەسغەری، کوڕی نامیق و خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەری هاووڵاتیەک بەبێ بڕیاری دادگا لەلایەن هێزەکانی ئەمنی لە […]

“سینا محەمەدی”، خوێندکاری زانکۆی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز چوارشەمە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئرمنییەکان هێرشیان کردە ماڵی سینا محەمەدی لە بلباناوای دێولان و ناوبراویان دەستبەسەرکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان و ئەشکەنجە ناوبراویان دەستبەسەرکرد و بۆ […]

“ئەحمەد حەسەنزادە”، باوکی “محەمەد حەسەنزادە” لە گیانبەختکردوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز سێشەمە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ ئەحمەد حەسەنزادە باوکی محەمەد حەسەنزادە لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١ لە شاری بۆکان، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣ لە دووەمین ساڵیادی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن […]

سەڵاح فەتحی، مانی محەمەدی، ئامانج ئەحمەدی و پویا، ٤ هاووڵاتی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دیواندەرە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ ئامانج ئەحمەدی و پویا، ٢ هاووڵاتی گوندی ڕەشیداوا لە دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ئەمنی دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە […]

“ئارام سادقی”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری سنە ٨ ڕۆژە لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی سنە دەستبەسەرە و لە چارەنووسێکی نادیاردا بەسەردەبات. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ئارام سادقی، هاووڵاتی دانیشتووی شاری سنە، بە تێپەڕبوونی ٨ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی هێشتا دەستبەسەرە و لە دۆخێکی نادیاردا بەسەردەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئارام سادقی، لە ٢٠ی خەرمانانی […]

سزای ئومێد قەدیمی، برای فواد قەدیمی لە گیانبەختکردوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ١٤٠١، لەلایەن دادگای پێداچوونی پارێزگای کوردستان بە ساڵێک بەندی دواخراو و سزای نەقدی ٣ ملیۆن تمەن گۆڕا. ناوبراو لە سەرەتای دادگا، بە گشتی ٣ ساڵ و ٤ مانگ بەندکردن و سزای نەقدی سزادرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز و بەپێی سزای دادگای […]

ڕەسوڵ بۆداقی، مامۆستای بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، پاش ماوەیەکی زۆر بەندکردن، بە بڕیاری پشووی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز دووشەمە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٣ ڕەسوڵ بۆداقی، چالاکوانی سنفی مامۆستایان و ئەندامی شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران لە گوڵانی ١٤٠١ لە زیندانی ئێڤین دەستبەسەربوو، پاش تێپەڕینی نزیکەی ٢ […]