کرماشان؛ نیلوفەر حەقی بوژانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەرکرا

نیلوفەر حەقی بوژانی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی کرماشان، لە دوای هێرشی هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵی بنەماڵەکەی، دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥، هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران چوونەتە سەر ماڵی بنەماڵەی نیلوفەر حەقی بوژانی لە کرماشان و بەبێ بڕیاری دادگا، هەستاون بە دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکردنی نیلوفەر حەقی بوژانی پەیوەندی بە چالاکییەکانی ناوبراو لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیی و بڵاوکردنەوەی بابەت و ستۆریی ناڕەزایەتی لە پەڕەی تایبەتیی ئینستاگرامەکەی هەبووە. ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتیی، لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سوپاوە بانگهێشت کرابوو و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کرابوو.

بە تێپەڕبوونی یەک ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییەدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، بارودۆخی تەندروستی و تۆمەتەکانی، لەبەر دەستدا نییە.

کۆڵبەرنیوز

Next Post

کچانی ئێران، لە گەمارۆی هەژاری، باوکسالاری و یاسادابه بۆنەی ۱۱ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی کچان

ی اکتبر 11 , 2026
ئەمڕۆ ۱۱ی ئۆکتۆبر، ڕۆژی جیهانیی کچانە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمساڵ “کۆتاییهێنان بە هاوسەرگیریی منداڵان و وەبەرهێنان لە مافەکانی کچان”ی وەک دروشمی خۆی دیاریکردووە. ساڵانە زیاتر لە ۱۲ ملیۆن کچ لە جیهاندا پێش گەیشتن بە تەمەنی گەورەساڵی بەشوو دەدرێن، واتە نزیکەی هەر سێ چرکەیەک کەسێک. بەڵام بۆ کچانی ئێران، ئەم ڕۆژە […]

بابەتی پەیوەندیدار