هێرۆ قەدیمی، چالاکی مەدەنی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەررنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢، هێرۆ قەدیمی چالاکی مەدەنی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی […]

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، “نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌قز، به‌ كه‌فاله‌ت و به‌شێوه‌ی كاتی له‌ زیندانی ئێڤین ئازاد كرا. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نازیلا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ بۆ جاری چواره‌م له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ناوبراو ڕۆژی ١٥ی خه‌رمانان له‌ فایلێكی ده‌نگی دا ئاشكرای كردبوو […]

ئەمڕۆ دووشەممە١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢،لەیلا قلوزی ،بە دانانی بارمتە لە ناوەندی پەروردە و چاکسازی شاری سنە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ دووشەممە١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢،لەیلا قلوزی چالاکی مەدەنی خەڵکی کامیاران،بە دانانی بارمتەی٢٠٠میلیون تمەنی،لە ناوەندی پەروەردە و چاکسازی شاری سنە تا کاتی دادگاییکردنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.شایانی باسە لەیلا […]

شەهلا چوپانی، هاوڵاتی شاری سەقز، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەهلا چوپانی، هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن لقی ١٠٥ی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکان” بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرا.ڕۆژی سێشەممە ٦ی […]

چالاکی مەدەنی لەیلا قلوزی خەڵکی شاری کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانانی ١٤٠٢، لەیلا قلوزی تەمەن ٤٠ ساڵ، چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری کامێران، جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. لەیلا […]

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، زیبا قلیچخانی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجاڕ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی شۆڕشیگێڕانەی ژینا، دەستبەسەر و ڕەوانەی چاکسازیی سنە کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، زیبا قلیچخانی، هاووڵاتیەکی شاری بیجاڕ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە ساڵی ١٤٠١، پاش چوون بۆ […]

فرمێسک بابایی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٢، فرمێسک بابایی، هاووڵاتییەکی ناڕازی خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە هەمان کاتدا کە […]

بەهار ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٢، بەهار ئەحمەدی هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گوازرایەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]

زوبەیدە ڕەحیمی، ژنێکی کۆلبەری خەڵکی گوندی “زاوەر” سەر بە شاری پاوە کە تووشی جەڵتەی مێشک بوو، دوای سێ ڕۆژ لە ململانێ لەگەڵ مەرگ لە نەخۆشخانەی “ئیمام ڕەزا”ی شاری کرماشان گیانی لەدەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆلبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢، زوبەیدە (ئەسمەر) ڕەحیمی، ژنێکی کۆلبەری خەڵکی گوندی “زاوەر”ی پاوە، کە […]

بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەرکرانی، تا ئێستا دەستبەسەر و نادیارە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ١٤٠٢، بەیان فەرەجوڵڵاهی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٢٥ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا، هێشتا لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە. […]