“فەرانەک ڕەفیعی”، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری سنە، لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیانی شارەکانی کوردستان کە لە ناڕەزایەتی دژی لەسێدارەدان بەڕێوەچوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، فەرانەک ڕەفیعی، لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنە، لە پەیوەندی لەگەڵ […]

“ڕەفیق کەریمی”، چالاکی ژینگەپارێزی و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە چواری ڕێبەندانی ١٤٠٣، ڕەفیق کەریمی، چالاکی ژینگەپارێز و لە ئەندامانی کۆمەڵەی شاخەوانی چل چەمە، ڕۆژێک پاش مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیان لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی دژی […]

“فەردین مەحموودی”، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣، فەردین مەحموودی، تەمەن ٣٠ ساڵ، چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی […]

دوو چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی سنەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣، دوو چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی ئارمان سەلیمی و قانع خاتری، بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بانگهێشتکران و پاش چەند کاتژمێرێک لە لێپرسینەوەیان ئازاد کراون. […]

ژیان میری، چالاکی ژینگەیی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ ژیان میری، چالاکی ژینگەیی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەستبەسەرکردنی ئەم […]

لە هەوڵێکی نەمام ناشتندا و بە مەبەستی پاراستنی ژینگە، خەڵکی گوندی ماراو و چالاکانی ژینگەیی لەم گوندە زیاتر لە ٥٠٠ نەمامی دارەبەنیان چاند. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٣ لە هەوڵێکی نەمام ناشتندا و بە مەبەستی بەرگریکردن لە ژینگە و پاراستنی، خەڵکی گوندی ماراو و چالاکانی ژینگەیی […]

ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، سەیدخالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، فەرشید عەبدوڵڵاهی، سووسەن ڕازانی و جەماڵ ئەسەدی، چالاکانی کرێکاری و ژینگەپارێزی شاری سنە، بانگهێشتی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای لێکۆڵینەوەی حەوت چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێز بەم زووانە لە دادگای گشتی و شۆڕشی […]

ڕۆژی دووشەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ “ئامانج قوربانی” چالاکی ژینگە، پاش ٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی دووشەمە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣ “ئامانج قوربانی” چالاکی ژینگە لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “ئیسماعیل کەریمی” لە ڕۆژی ٣ی گەلاوێژ لەگەڵ چەند کەسی دیکە دەستبەسەرکرابوو، بە دانانی بارمتە بەشێوەیەکی […]

ناسنامەی ٢ کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی “ئیسماعیل کەریمی” چالاکی ژینگەیی گیانبەختکردوو بۆ کۆڵبەرنیوز بە ناوەکانی “خەلیل پەرندەک” و “یاسر نوری” ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣ هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری کامێران ١٠ چالاکی ژینگەیی بەشداربوو لە ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی گیانبەختکردوو “ئیسماعیل کەریمی” دەستبەسەرکرد.بە ڕاگەیاندنی ناسنامەی […]

“ئومید ئەحمەدی” چالاکی ژینگە و خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزە ئەمنیەکانی شاری سنە “ئومید ئەحمەدی”یان دەستبەسەرکرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بەبێ بڕیاری دادگا ئەم چالاکەی ژینگەیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەرکردووە. ئومید ئەحمەدی تەمەن […]