دە هەزار کرێکاری بیناسازی لە ئازەربایجانی غەربی، چاوەڕوانن بیمەیان بۆ دابین بکرێت. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز؛ سەرۆکی ئەنجوومەنی سنفی کرێکارانی بیناسازی ئازەربایجانی غەربی لە دۆخێکی قەیرانی بیمەی کرێکارانی بیناسازی لەم پارێزگایە ڕاگەیاند. بە وتەی ناوبراو، دە هەزار کرێکاری بیناسازی لەم پارێزگایە لە لیستی چاوەڕوانی بیمەکانیان دان و هەزار و دوو […]
کرێکاری
بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێن و دۆخی کارەوە و کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بینایەک، کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری کامێران گیانی لەدەستدا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کارەوە لە بینایەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کرێکارەی بیناسازی عارف چێهارئەرکان، خەڵکی […]
شەهاب مورادی، کرێکارێکی ئارماتۆربەند لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی شەش قات لە شاری بۆکان بەهۆی کەوتنە خوارەوە گیانی لەدەستدا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣ شەهاب مورادی، وەستاکاری تەمەن ٣٩ ساڵ کە خێزاندارە و خەڵکی شاری بۆکانە لە کاتی کارکردندا لە بینایەکی شەش قات لە شاری بۆکان […]
مورتەزا سەیدی، چالاکی کرێکاری، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان مانی لە خواردن گرتووە و بە هەڵمەتی نەخێر بۆ لەسيدارەدان لە ڕۆژانی سێشەممەدا پەیوەست بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، مورتەزا سەیدی، کرێکاری بیناسازی کە لە بەندی ٨ی زیندانی ئێڤین دەستبەسەرە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە زیندانەوە پەیوەستبوونی خۆی بە هەڵمەتی «نەخێر […]
دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی کامران ساختمانگەر چالاکی کرێکاری لە لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی سنە بەڕێوەچوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، دانیشتنی دادگا بۆ لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی کامران ساختمانگەر لە لقی ١٠٩ی دادگای تاوانەکانی سنە بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە کرێکارییە سەبارەت بە «تاوانی تۆمەتلێدان و […]
دادگای لێپرسینەوە لە ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، سەیدخالد حوسێنی، شەیس ئەمانی، سووسەن ڕازانی و جەماڵ ئەسعەدی، چالاکانی کرێکاری و ژینگەپارێزی، لە لقی دووی لێپرسینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی سنە بەڕێوەچوو. ئەم چالاکانە پاش ڕوونبوونەوەی تۆمەتەکانیان، بە دانانی بارمتە ئازاد کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣، دادگای […]
ئێقباڵ شەبانی، فەردین میرەکی، سەیدخالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، فەرشید عەبدوڵڵاهی، سووسەن ڕازانی و جەماڵ ئەسەدی، چالاکانی کرێکاری و ژینگەپارێزی شاری سنە، بانگهێشتی لقی دووی لێکۆڵینەوەی دادگای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە کران. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دادگای لێکۆڵینەوەی حەوت چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێز بەم زووانە لە دادگای گشتی و شۆڕشی […]
بەهۆی نەبوونی پاراستن و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کارەوە، کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری کامێران بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بینایەک لە کرماشان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠٣ کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی نەبوونی پاراستن و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کارەوە، پاش کەوتنە خوارەوە لە بینایەک لە کرماشان گیانی لەدەستدا. ناسنامەی […]
عیرفان عیرفانی، کاسبکارێکی (شوتی) خەڵکی شاری سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی مهاباد-میاندواو گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی (شوتی)یان لە ڕێگەی مهاباد-میاندواو کردە ئامانج و لە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کاسبکارە (شوتی) “عیرفان عیرفانی” […]
شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی بەرهەمهێنانی قوماش لە کوردستان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٣، شەیس ئەمانی، کرێکاری خانەنشینکراوی بەرهەمهێنانی قوماش لە کوردستان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری یەکیەتیی ئازادی کرێکارانی […]