بەهۆی نەبوونی پاراستن و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کارەوە، ٢ کرێکار لە کرماشان لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداو بوون و گیانیان لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ٢ کرێکاری تەلارسازی لە کرماشان گیانیان لەدەستدا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دوێنێ ٢ کرێکاری تەلارسازی لە کاتی کارکردندا لە تەلارێک لە بلواری مستەفا ئیمامی کرماشان بەهۆی شکان […]

فەرهاد شێخە، چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سەقز و دانیشتووی هەشتگەرد لەژێر چاودێری ئەلکترۆنیکی لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەج ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ فەرهاد شێخە، لە گرتووخانەی ناوەندی کەرەج ئازادکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە داوای ئازادی فەرهاد شێخە بە پابەندی ئەلیکترۆنی پەسەندکراوە. ئەم هاوڵاتیە […]

فواد فەتحی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە و زیندانی سیاسی لە گرتووخانەی ئێڤین، جارێکی دیکە لەگەڵ گرفتی تەندروستیی جیددیی ڕووبەڕووە. ئەو چالاکە کرێکارییە کە بەدەست هەوکردنی سییەکانییەوە دەناڵێنێت، سەرەڕای تێکچوونی باری تەندروستی، لە دەستڕاگەیشتن بە چاودێری پزیشکی گونجاویش بێبەش کراوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فواد فەتحی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە […]

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری بە تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە گرتووخانەی سەقز ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٣ عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری ناسراوی بزووتنەوەی کرێکاری بە تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە گرتووخانەی سەقز ئازاد کرا. ئەم چالاکە کرێکارییە بە هۆی ئەم دۆسییەوە لە ڕێبەندانی ١٤٠١ بەبێ […]

بە هۆی نەبوونی سەلامەت و هەلومەرجی گونجاوی شوێنی کار، ئیسماعیل ئەمینزادە کرێکاری بیناسازی خەڵکی شاری سەقز بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانی لەدەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٣، کرێکارێکی بیناسازی لە کاتی کارکردن لە کەمپی زانکۆی سەقز لە بینایەک کەوتە خوارەوە و بە هۆی […]

سەجاد سەعادەتنیا، کاسبکارێکی «شوتی» ناوچەی سەیوانی ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەزی ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکان لە ڕێگەی خوڕەماوا بۆ بروجێرد بە بیانووی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخەوە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کردە ئامانج و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژرا. ناسنامەی ئەم کاسبکارە سەجاد سەعادەتنیا، […]

فەرهاد شێخی، چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز کە پێشتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئەلبۆرزەوە هەشت مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپابوو، ئێستاکە ماوەی سزاکەی لە زیندانی ناوەندی کەرەج بەسەر دەبات. بە گوێرەی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، فەرهاد شێخی، لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣دا، دوای ئامادەبوون لە لقی یەکی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و […]

بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار و دۆخی ناجێگیری کارەوە، ڕەحمەتوئەڵڵا بەختیاری، کرێکاری کانە ئاڵتوونی قوڕوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ کرێکارێکی کانە ئاڵتوونی قوڕوە بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار و دۆخی ناجێگیری کارەوە گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کرێکارە ڕەحمەتوڵڵا بەختیارییە کە بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە […]

غالب حوسێنی، چالاکی کرێکاری بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی یاسایی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، غالب حوسێنی، یەکێک لە چالاکانی کرێکاری ناسراوی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی هەماهەنگیی بۆ یارمەتی بە دروستکردنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان، کە ٢٢ ڕۆژ […]

ئەو پێنج کاسبکارە کوردەی کە لە بەرزاییە سنوورییەکانی دەرگامێشی شنۆ لە بەفروبۆراندا گرفتار ببوون، بە یارمەتی تیمەکانی فریاکەوتن و خەڵکی ناوچەکە، ڕزگاریان بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ۴ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، ئەو کاسبکارانەی لە بەرزاییەکانی دەرگامێشی شاری شنۆ لە بەفر و بۆراندا گرفتار ببوون، بە یارمەتی تیمەکانی هەیڤی سوور […]