ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران لە سنووری هەنجیرانی مەریوان لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە کوژران و ئاگریان تێبەردرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «هەنجیران»ی سەربە شاری مەریوان، تەقەی ڕاستەوخۆیان بەرەو ژمارەیەکی زۆر لە ماڵاتی کۆڵبەران کردووە و بەهۆیەوە کوژران و پاشان ئاگریان تێبەردراون. […]
کۆڵبەران
بەهۆی ڕنووی بەفرەوە لە دەوروبەری بەرزایی ژاڵانە، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، بەهۆی ڕنووی بەفرەوە لە دەوروبەری بازگەی ژاڵانە، لە ڕێگای کۆتایی بۆ ناوچەی تەتەی هەورامان، کۆڵبەرێک لە ژێر بەفرێکی زۆردا گیری خواردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزە فریاگوزارییەکان و کۆمەڵێک لە خەڵکی گوند […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی زیویە، سەربە شاری کامێران بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری هەنجیران گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەوی دووشەممە هەشتی ڕێبەندانی ١٤٠٣ کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی زیویە، سەربە شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری هەنجیران، سەربە شاری مەریوان بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە و گیانی […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە ناوچەی سنووری بانە بەسەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی پێنجشەممە ٤ی رێبەندانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە لە هێڵی سنووری “هەنگژاڵ”ی سەر بە شاری بانە بە کڵاشینکۆف لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە تەقەی لێکرا و «بڕبڕەی پشتی» بە سەختی بریندار […]
کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بە سەختی بریندار بوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، شەوی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتێکدا هیچ بارێکی هەڵنەگرتبوو لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری هەنگەژاڵیی بانە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی […]
کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی بازگەی شوهەدا ملەندوو، لە سنووری پاوە لێدان و ئەشکەنجە کرا و بە سەختی برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بازگەی شوهەدا لە سەرایی ملەندوو لە سنووری پاوە کۆڵبەرێکیان لێدان و ئەشکەنجە کرد و لە ئەنجامدا بە سەختی […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز لە سنووری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕووبەڕووی لێدان و ئەشکەنجە و سووکایەتیی کراوەتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز شەوی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی سنووریی «ئەنجیران»ی سەر بە شاری مەریوان کۆڵبەرێکیان بە ناوی «محەمەد وەیسی»، تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز لە کاتێکدا […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە بەرزاییە سنورییەکانی ئەم شارە، بریندار کرا. بە پێی راپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی بەرزاییە سنوورییەکانی «جاسووسان»ی سەر بە شاری سەردەشت، قاچی پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بریندارە «شاهین ڕەسووڵ حەسەن» […]
بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران لە سنووری بەستام، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بۆکان بە سەختی برینداربوو. بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە سنووری بەستامی سەر بە شاری سەقز تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناسنامەی «ئومید […]
بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە ئاڕاستەی ئوتۆمبیلی کاسبکاران لە شاری مهاباد ٢ کاسبکار کوژران کە ناسنامەی دووەمین کاسبکار بۆ کۆڵبەرنیوز ئاشکرا بووە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری مهاباد بە ئاڕاستەی ئوتۆمبیلی کاسبکاران، ئوتۆمبیلەکە وەرگەڕا و بە هۆی ئاگرکەوتنەوەوە سووتا. […]