“شوانە ئەحمەدپور” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری بانە کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، کاتژمێر ٢ی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری «بلەکێ» لە بانە گیانی لەدەستدا.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «شوانە ئەحمەدپور» تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی گوندی “نجنێ”ی […]

ڕۆژی هەینی ٣١ خاکەلێوەی ١٤٠٣، لە سنووری بانە، هێزەکانی حرس الحدود دەستیان بە دەستبەسەرکردنی کۆڵبەران و کوشتاری ئەسپەکانیان کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی پاسەوانی سنووری حکوومەتی ناوەندی عێراق (حرس الحدود) لە هێڵی سنووری بانە دەستیان بە دەستبەسەرکردنی بەشێک لە کۆڵبەران کرد و لە هەمان کاتدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ ئەسپەکان و […]

لە سەرەتای ساڵ تا کۆتایی خاکەلێوەی ١٤٠٣، لانیکەم ٤٩ کۆڵبەر و هەروەها ٤ منداڵی کۆڵبەر، کوژران و بریندارکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، داتاکانی کە لە ناوەندی ئاماری کۆڵبەرنیوز تۆمارکراون، ئەوە نیشان دەدات بە دەستپێکی ساڵی ١٤٠٣ بۆ کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان، تەواو بە توندوتیژی و کوشتاربووە و لەم ماوەیەدا (لە سەرەتای […]

کۆڵبەرێکی گەنجی کە خەڵکی شاری جوانڕۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کردوو و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک لە “قاچی ڕاستی” بە سەختی […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەرپۆلی زەهاب بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە چەکی ژ٣ تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە. ناسنامەی کۆڵبەرە […]

بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ڕژیم بەرەو کۆڵبەران لانیکەم شەش کۆڵبەر برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی ڕژیم تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا شەش کۆڵبەر بریندار بوون. کە سێ کەسیان بە ناوی “مۆعین شەریفی” خەڵکی شاری جوانڕۆ، “محەممەد” خەڵکی شاری […]

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، گەنجێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز، لە کاتی ڕاوەدوونانی کۆڵبەران لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ڕژیمەوە “قاچی” بریندار بوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، هێزە سەربازییەکانی ڕژیم لە سنووری بانە، دەستیان کردووە بە ڕاوەدوونانی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران، کە لە ئەنجامدا کۆلبەرێک بە ناسنامەی “محەمەد ڕەحیمی” بەهۆی کەوتنە سەر زەوی لە […]

٢ ڕۆژ لە دیارنەمانی کۆڵبەرێک لە سنوری بانە تێدەپەڕێت و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە بەردەست نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دوێنێ چوارشەمە ٢٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، زیاتر لە ٤٨ کاتژمێر لە دیارنەمانی کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەقز لە هێڵی سنووری بانە تێدەپەڕێ و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووس […]

کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی (درە پمان) لە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنوری تەتەی هەورامان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی چوارشەمە ٢٩ خاکەلێوەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزایی شاخی تەتەی هەورامان بە ئاڕاستەی بەشێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا.ناسنامەی ئەم […]

هێزەکانی هەنگی مەرزی، کۆڵبەرێکیان لە سنوری هەورامان، لێدان و ئەشکەنجە کرد. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمە ٢٧ خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی (ئەسعەد ڕاهپەیکار) لە بەرزایی یەکانی سنوری هەورامان لە کاتێکدا کە هیچ کۆڵێکی پێنەبووە، لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی لە پاسگای گەردەنەی ژاڵانە، لێدان و ئەشکەنجە کرا و […]