عومەر مورادی، کۆڵبەری شاری جوانڕۆ بەهۆی وەستانی دڵ لە سنووری دزاوەر لە شاری پاوە گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، تەرمی بێ گیانی کۆڵبەرێک لە باغاتی گوندی سنووری دزاوەر لە شاری پاوە، لەلایەن خەڵکی ئەم ناوچەیەوە دۆزرایەوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «عومەر مورادی» تەمەن ٣٥ ساڵ و […]
کۆڵبەران
ئیبراهیم عەلیپوور، وێنەگری شاری بانە، خەڵاتی «وۆڵد پرێس فۆتۆ» لە بەشی پرۆژە درێژماوەکان بۆ وێنەگرتن لە کۆڵبەران بەدەستهێنا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئیبراهیم عەلیپوور، وێنەگری شاری بانە، بە کۆمەڵە وێنەکانی خۆی بە ناونیشانی «گوللەکان سنووریان نییە» کە گرنگی بە کار و ژیانی کۆڵبەران لە کوردستان دەدات، بووە براوەی خەڵاتی بڕواپێکراوی «وۆڵد […]
عەکاش تەربییەت، کۆڵبەری خەڵکی شاری پیرانشار بەهۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری «دەستارە» گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەمە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، کۆڵبەرێک بەهۆی سەرمابردووییەوە لە سنووری «دەستارە» لە شاری پیرانشار گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «عەکاش تەربییەت»، تەمەن ٣٧ ساڵ، کوڕی محەمەد و ئامێنە و خەڵکی شاری پیرانشار بۆ کۆڵبەرنیوز […]
کۆڵبەرێک بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە لە ڕێگەی پاوە بۆ جوانڕۆ گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، دووشەمە ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، لە ڕێگەی پاوە بۆ جوانڕۆ، ئۆتۆمبێلێکی کۆڵبەران تووشی ڕووداو بووە و بەهۆیەوە، کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا و چەندین کۆڵبەری دیکەش برینداربوون. بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە سەرچاوەکانی ئاگادارەوە، ئەم ڕووداوە لە نزیکی نەوسوود ڕوویداوە […]
کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە لە سنووری «سورکێو»ی ئەم شارەدا گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٣٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «سورکێو» لە شاری بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «سینا ڕۆستەم پوور» […]
ئاریان کەرەمی، کاسبکاری شاری مەریوان و دوو هاوڵاتی دیکە بە ناوەکانی گوڵاڵە محەمەدی و مەحموود کەرەمی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزییەوە برینداربوون. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئێوارەی هەینی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی شاری مەریوان لە دەوروبەری گوندی «دەرکی» ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک بە ناوی ئاریان کەرەمی، خەڵکی گوندی «زەکەریان» سەربە […]
«ئەحمەد کەریم زادە»، کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری بانە بە سەختی برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی حەڤدەی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری «بەردەڕەشە» سەربە شاری بانە بە ئاڕاستەی کۆڵبەران تەقەیان کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە سەختی برینداربوو. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە […]
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەرپێلی زەهاو بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری “قەسری شیرین”، کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی گەنج بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان لە سنووری “قەسری شیرین”ی سەربە پارێزگای کرماشان کوژرا.ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە «شەهنام زاهری نەژاد» تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندار و […]
«سەعدی خادەمی»، کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە لە سنووری سریستان سەربە شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سەرلەبەیانی هەینی ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکەوە لە گوندی سریستان سەربە شاری پێنجوێن لە هەرێمی کوردستان، کۆڵبەرێکی گەنج گیانی لەدەستدا. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بە […]
«هێژا شیری»، منداڵ کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی شاری سەلاس باوەجانی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە یەکی ڕەشەمەی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری نەوسوود بەرەو کۆڵبەران تەقەیان کرد و لەئەنجامدا منداڵ کۆڵبەرێک بە سەختی لە (کەمەر)یدا برینداربووە. […]
