عەزیم یادگاری، هاووڵاتی خەڵکی شاری دێلۆران و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. ناوبراو پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی بە دە ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرابوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەمە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٤، عەزیم یادگاری، هاووڵاتی تەمەن ٤٥ […]
Sample Page
جەلال محەمەدکەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە دە ساڵ زیندانیی تەعزیری سزادرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، جەلال محەمەدکەریمی، لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژینا لە شاری بۆکان، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەک” بە دە ساڵ زیندانیی […]
کیانوش چراغی، زیندانیی سیاسی پاش دواخستنی پاشماوەی سزای زیندانیکردنی خۆی لە زیندانی شاری دڕەشار ئازادکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، کیانوش چراغی، زیندانیی سیاسی لە زیندانی شاری دڕەشار ئازادکرا. لەم ڕاپۆرتە هاتووە کە؛ لەمدواییەدا دەستەیەک لەلایەن دادستانی شاری تاران لە زیندانیی شاری دڕەشار سەردانییان کردووە. لەم سەردانکردنەدا کیانوش […]
بەپێی ڕاگەیەندراوی فێربوون و پەروەردە، دوازدە هەزار و ٥٠٠ خوێندکار لە پارێزگای کوردستان وازیان لە خوێندن هێناوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، دوازدە هەزار و ٥٠٠ خوێندکار لە پارێزگای کوردستان وازیان لە خوێندن هێناوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، نزیکەی دوو هەزار خوێندکار لە قۆناغی ناوەندی یەکەم، دە هەزار و […]
کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکەوتی ١٦ی ئایاری وەک «ڕۆژی جیهانی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە» ڕاگەیاند. هەروەها کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ١٩٨١ لە بڕیارێکی دیکەدا ٢١ی سێپتامبری وەک «ڕۆژی جیهانی پێکەوە ژیانی ئاشتی» دیاریکرد و ئەم بەهاییانەی خوارەوەی بۆ بە پێویست زانی: ڕێزگرتن لە ژیان، مافی مرۆڤ و ئازادییە بنەڕەتییەکان، پەرەدان […]
داوود ڕەزەوی، لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری سەندیکای کرێکارانی شیرکەتی واحد، ماوەی سزاکەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات. ئەم زیندانییە سیاسییە لە ٢٤ی ڕەشەمە بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی گواسترایەوە و چارەسەری پزیشکی بۆکراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە وەرگرتنی لە هێرانا، داوود ڕەزەوی، ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی ئێڤین بەسەر دەبات. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، […]
پێنج کرێکار بەهۆی نەبوونی ئەمنییەتی شوێنی کار برینداربوون و گیانیان لەدەستداوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی ٢٦ی گوڵانی ١٤٠٤، بەهۆی نەبوونی ستانداردەکانی ئەمنییەتی لە شوێنەکانی کاردا، پێنج کرێکار لە دوو ڕووداوی جیادا لە شارەکانی ڕامشیر و سەوادکوە تووشی ڕووداو بوون. بەهۆی ئەم ڕووداوە، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و سێ کرێکاری […]
سوهەیلا موتاعی، چالاکیی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان، بە تۆمەتی «بانگەشە دژی ڕژیم» بۆ لقی ١٠٢ی دادگای دووی ئەم شارە بانگهێشتکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، سوهەیلا موتاعی، چالاکیی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان، بە وەرگرتنی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بۆ لقی ١٠٢ی دادگای دووی شاری دێولان بانگهێشتکرا. بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ناوبراو دەبێت لە سێی جۆزەردان […]
دوو برا بە ناوەکانی عەزیز و ئومید عەبدوڵڵازادە، خەڵکی گوندی حسێن ئاوا لە شاری بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکران. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی پێنجشەمە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی «عەزیز عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٣٣ ساڵ و «ئومید عەبدوڵڵازادە» تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی «حسێن ئاوا» لە شاری بۆکان، لەلایەن […]
فەرەیدوون تۆبەکار، هاووڵاتیی خەڵکی ڕەبت لە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی هەینی نۆزدەی گوڵانی ١٤٠٤، فەرەیدوون تۆبەکار، هاووڵاتی خەڵکی بەشی ڕەبت لە شاری سەردەشت و خاوەن ئیمتیازی یەکی چاپخانە لەم شارەدا، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری […]