“هێمن ئاتەشتەر”، هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، “هێمن ئاتەشتەر” هاووڵاتی خەڵکی گوندی “چوار دیوار”ی سەربە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە بەبێ بڕیاری دادگا و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجامدراوە. تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە […]
Sample Page
“هەژار ڕەحیمی”، ڕۆژنامەوانی خەڵکی شاری مهاباد، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “هەژار ڕەحیمی” ڕۆژنامەوان، خەڵکی شاری مهاباد، دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە شاری مهاباد، دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو پێشتریش لە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان ١٣٩٧ دوابەدوای سکاڵای […]
ڕۆژی دووشەممە، ٧ی خەرمانان، دوازدەیەمین دەورەی مەجلیسی بێکارانی گەندەڵ و ئاڵقەلەگوێیانی خامەنەیی، کارەکانی خۆی بە ڕیاکاری و ستایشکردنی ناوبراو دەست کرد. لەم کۆبوونەوەیەدا جگە لە کەڕوبی، سەرجەم بەرپرسانی چەقەخانەکانی پێشوو بەشدار بوون، کە هەر یەکە و خاوەنی چەندین دۆسیەی پڕ لە گەندەڵی و جینایەتن. محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پێشووی مەجلیس، […]
کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری سەردەشت لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە هێڵی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە تەقەیان لە کۆمەڵێک لە کۆڵبەران کرد و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی گەنج کوژراوە. ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە کوژراوە “سینا […]
لە کاتی ئەنجامدانی کاری بیناسازی لە بینایەکی دوو نهۆمی لە شاری میاندواو، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و منداڵێکی کرێکاری دیکەش برینداربوو. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، بەهۆی ڕووداوێک لە شوێنی کار، لە ڕۆژی دووشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، کرێکارێکی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناسنامەی “موتەلیب قادری”، خەڵکی گوندی “شیناوا” گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی منداڵیش […]
گەرمای هاوین لەڕێدایە و مەترسی ئاگرکەوتنەوە هەموو ساڵێک هەڕەشە لە دارستانەکانی زاگرۆس دەکات. ئەگەرچی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ٤٥ ساڵی ڕابردوودا زۆرترین زیانی بە ژینگەی ئێران گەیانووە، بەڵام لە کوردستان، بە هۆکاری سیاسی و ئەمنییەتی، بە ئەنقەست خەریکی لەناوبردنی ژینگەی ئەم ناوچەیەیە. بۆ نموونە زۆربەی ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆی بوونی هێزەکانی سپا […]
“حاجی بەرزە” هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە و تا کۆتایی پرۆسەی دادگا بەشێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی دووشەمەمە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “حاجی بەرزە” هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و پێنج سەد ملیۆن تمەن بە شێوەیەکی کاتی و تا کۆتایی […]
بە تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا هێشتا لە بارودۆخی “مەسعود ئەحمەدی” زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەسعود ئەحمەدی، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. بەتێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانیدا هێشتا لە شوێنی مانەوە و بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک […]
باری تەندروستی کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سنە کە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندارببوو، بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، باری تەندروستی “فەردین وەیسی”، کۆڵبەری خەڵکی شاری سنە کە لە ١٨ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە هێڵی سنووری بانە لەلایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکرابوو، بە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە. بەپێی […]
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “عومەر بەزغەم”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “تەرکش”ی سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.جێگای ئاماژەیە، کە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی […]