Sample Page

“ئەیوب ڕەسوڵزادە”، هاووڵاتی شاری پیرانشار، بەدانانی بارمتە، لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ئەیوب ڕەسوڵزادە لە زیندانی شاری نەغەدە ئازاد کرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ناوبراو بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد و پێنج سەد میلیۆن تمەن ئازاد کراوە.ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە ١٩ی گوڵانی […]

کەریم خان، دادستانی باڵای دادگای تاوانەکانی لاهه، ڕۆژی دووشەممە ٣١ی گوڵان بەرامبەر بە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٤، خوازیاری دەستگیرکردنی یاسایی نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیری ئیسرائیل، یۆئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل و هەروەها سێ بەرپرسی سەرەکی ڕێکخراوی ئیسلامیی حەماس (یەحیا سنوار و محەممەد زەیف و ئیسماعیل هەنیە بوو). بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی، لە وەڵامی داواکارییەکەی […]

“سومەیە ئەختەرشومار” بەڕێوەبەری یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری مەریوان لەلایەن دەستەی سەرپێچیەکانی ئیدارەی کارمەندانی پارێزگای کوردستان لە کارەکەی دەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز بە گێڕانەوە لە شۆرای هاوکاری ڕێکخراوانی سنفی فەرهەنگیانی ئێران، ئیدارەی پەروەردەی مەریوان لە ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، لە پەیامێک بۆ دەستەی سەرپێچیەکانی ئیدارەی کارمەندانی پارێزگای کوردستان خاتوو “سومەیە ئەختەرشومار” بە […]

“ئیبراهیم خویشکار”، هاووڵاتی دانیشتووی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، «ئیبراهیم خویشکار» هاووڵاتی خەڵکی گوندی “دەل”ی سەربە شاری سەوڵاوا و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ […]

“ئەشکان ئیسماعیل نژاد” هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان، لە ئەنجامی کاردانەوە و بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە پێوەندی لەگەڵ کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی ئیبراهیم ڕەیسی، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەرکرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، “ئەشکان ئیسماعیل نژاد”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی “قاجر”ی سەربە شاری بۆکان دەستبەسەرکرا. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە […]

ناوەندی ئاماری ئێران لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا، ئاماژەی بە باشتربوونی ڕێژەیی دۆخی ئابووری مانگی گوڵان بە بەراورد لەگەڵ خاکەلێوە و هەروەها ڕەوتی ڕوو لە دابەزینی هەڵاوسان کردووە. ئەم ڕاپۆرتە هێندە بێ بنەماڵە و ناڕاستە کە لەلایەن بڵاوکراوە ڕێگەپێدراوەکانی ناوخۆی وڵاتەوە کەوتۆتە بە ڕەخنە. ئەم نموونانەی خوارەوە بەشێکن لە ڕا و […]

نووسین و ئامادە کردنی: سەعید ئەمانی 170 ساڵ لەوپێش واتە لە ساڵی 1853 مارکس نووسراوەیەکی کورت، بەڵام گرینگ و پڕ بایەخی سەبارەت بە ئێعدام نووسی. لە نێوان سەرجەم نووسراوەو بەرهەمەکانی مارکس دا، ئەم نووسینە پێدەچێ تاکە نووسراوەی ئەو بێت کە بە تایبەتی لە بارەی پرسی سزای ئێعدام نووسیویەتی.   نووسراوەکەی […]

موحەممەدزادە ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن دادگاوە بە دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی مەحکووم کرا. بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٣ دانیشتنی دادگای ئیرەج موحەممەدزادە، ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای شاری جوانڕۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر هادی چراغی بەڕێوەچوو. ئیرەج موحەممەدزادە بە تۆمەتی «بڵاوکردنەوەی ناڕاستی» و […]

کرێکاران، خەڵکی ئازادیخواز! بەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٣، عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری بەندکراو لە زیندانی سەقز، پاش بەدواچوونی خێزانی و کومیتەی بەرگری بۆ ناوبراو، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەن، مۆڵەتی چارەسەری پێدرا. دادگای سەقز بە مۆڵەتدانی عوسمان ئیسماعیلی بۆ ئەنجامدانی ئەنژیۆگرافی و بەردەوامی چارەسەری لە دەرەوەی زیندان بۆ […]

دوابەدوای کوژرانی ڕەئیسی جەلادی ٦٧، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی جۆزەردان، بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان بەیاننامەیەکیان ڕوو بە دادخوازانی سەرتاسەری ئێران سەبارەت بە درێژەی دادخوازی بڵاوکردەوە. ئەوان لە بەیاننامەکیاندا جەختیان کردەوە کە نابێ مەرگی ڕەئیسی، ببێتە هۆی دامرکانەوەی ئاگری خەبات لەپێناو بەدیهێنانی داخوازییەکانی دادخوازان. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە پێویستە دادخوازانی دەیەی شەست و […]